Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:22

ئەمریكا لە هێرشێكی ئاسمانیدا سەركردەیەكی دیاری سەر بە قاعیدەی لە سوریا كردە ئامانج

کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، دوێنێ دووشەممە، ئەمریكا هێرشێكی ئاسمانی لە سووریا ئەنجامدا و سەركردەیەكی دیاری ڕێكخراوی سەر بە قاعیدەی كردۆتە ئامانج.
بەرپرسێكی ئەمریكی ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنەكە بە كەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، ئەمریكا زۆر متمانەی بەخۆی هەیە كە بەهۆی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانەوە ئەبو حەمزە ئەلیەمانی سەركردەی دیاری ڕێكخراوی سەر بە قاعیدە كوژراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەكەیدا ڕایگەیاندووە،  یەمانی كاتێك كراوەتە ئامانج بە تەنیا بە ماتۆڕسكیلێك لە پارێزگای ئیدلب لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا گەشتی كردووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ڕێكخراوە توندڕەوەكانی توندوتیژ لەوانە ڕێكخراوەكانی سەر بە قاعیدە وەك حوراس ئەلدین بەردەوامن لە مەترسی بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە "چەكدارانی هاوپەیمانی ئەلقاعیدە سوریا وەك پەناگەیەكی سەلامەت بەكاردەهێنن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لقە بیانییەكان و پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە دەرەوەی سوریا."
لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە: نەهێشتنی ئەم سەركردە دیارە توانایی ئەلقاعیدە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەمریكی و هاوبەشەكانمان و خەڵكی مەدەنی بێتاوان لە سەرانسەری كەمدەكاتەوە.
جێگای ئاماژەیە كە، دوو هەفتە لەمەوبەر، هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا سەركردەیەكی دیاری داعشی لە حەلەب دەستگیركرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.