ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چوارەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان بۆ یەكەمجار لە دوای سێ ساڵ سەركەوتنی لە یاریگا چیمەنەكان بەدەستهێناو لە پاڵەوانێتی نمایشی هارلینگهام لە لەندەنی پایتەختی بهریتانیا بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەرو بە ئەنجامی شەش دوو، شەش سێ لە ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری بردەوە.
لە یاری داهاتووی خۆی لە هەمان پاڵەوانێتی، ماتادۆرە ئیسپانیەكە ڕووبەڕووی فیلیكس ئوگێری كەنەدی دەبێتەوە، بەشداریكردنی نادال لەم پاڵەوانێتیە نمایشیە وەك ئامادەكاری یاریزانەكەیە بۆ پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن، پاڵەوانێتیەكەش لە بیست وحەوتی ئەم مانگە تا دەی مانگی داهاتوو لە لەندەن بەڕێوەدەچێت و سێیەم پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی گراندسلامە، تێنسزانە ئیسپانیەكە هەوڵی بردنەوەی سێیەم نازناوی لەسەریەكی ئەم وەرزەی گراندسلام دەدات، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم ساڵ نازناوی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیای بەدەستهێناو بەم دواییەش نازناوی پاڵەوانێتی كراوەی فەڕەنسای بردەوە، هاوكات نادال كۆشش دەكات بۆ بردنەوەی بیست وسێیەمین نازناوی گراندسلام لە كاروانی پیشەگەری خۆی و دەوڵەمەندكردنی ڕیكۆردە پێوانەییەكەی كە خاوەنی بیستودوو نازناوی گراندسلامە.
نادالی ئیسپانی سهركهوتنی بهسهر ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.