یاریزانی ڕوسی دانیێل مێدڤێدێڤی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هاله‌ی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مێدڤێدێڤ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ئۆسكا ئۆتی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی په‌نجاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و سیی و حه‌وت خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، مێدڤێدێڤی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵان هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناو له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌مساڵ و چوارده‌مین نازناو له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات و له یاری كۆتایش ڕووبه‌ڕووی هوبێرت هوركاشی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر نی‌ك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی شه‌ستوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بۆ پێنجه‌م جار له كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یشته یاری كۆتایی یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش چوار شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هوركاشی ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵان له هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی پێنجه‌م نازناو له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.