له چواره‌م یاری قۆناغی كۆتایی خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی گۆڵدن سته‌یت واریۆرز سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌دوحه‌وت خاڵ له تیپی بۆستن سێلتیكسی میوانداری برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، بۆستن به په‌نجاوچوار خاڵ به‌رامبه‌ر به چل‌ونۆ خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی گۆڵدن سته‌یت ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی ده خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد كه ئه‌مه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه بوو له قۆناغی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر دوو دۆڕان، یاریزان ستێفن كوری ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی گۆڵدن سته‌یت بینی و چلوسێ خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد.
كلای تۆمپسۆنی هاوكاره‌كه‌شی هه‌ژده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه یاریزان جایسۆن تاتوم بیست وسێ خاڵی بۆ بۆستن تۆماركرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه هه‌ردوو تیپ جارێكی دیكه‌و له پێنجه‌م یاری قۆناغی كۆتایی ئێن بی ئه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.