Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:28

ئه‌مشه‌و له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئینگڵته‌ڕا میوانداری ئیتاڵیا ده‌كات

کوردستان TV
100%


لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە یاری لوتكەی گڕوپی سێیەمی ئاستی یەكەمدا، كاتژمێر 9:45ى خولەكی ئه‌م شەو بەكاتی هەولێر، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكات.
 ئەم یاریە لە یاریگای مۆلینیو لە شاری ولڤەرهامپتۆن لە ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت و وەك بیرهێنانەوەی یاری كۆتایی جامی یۆرۆی پارساڵە كە لە یاریەكەدا ئیتاڵیا بە جیاوازی لێدانی یەكلایی كەرەوە لە ئینگلتەرای بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا.
 ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری ئیتاڵیا هەردوو یاریزان لیۆناردۆ بونۆچی و ئەندریا بیلۆتی لە پێكهاتەی تیپەكەی بۆ یاری ئه‌م شەو دوورخستۆتەوە.
 هاوكات یاریزان كریستیانۆ بیراجی بەهۆی پێكان لە ڕیزی ئاتزۆری دابڕاوەو ناتوانێت یاری بكات، مانچینی كۆمەڵێ‌ یاریزانی لاوی بۆ ئەم یاریەو یاری داهاتووی ئیتاڵیا لەبەرامبەر ئەڵمانیا بانگهێشتكردووە، ئیتاڵیا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی سێیەمی ئاستی یەكەمدایەو ئینگلتەراش بە تەنها خاڵێك لە پلەی چوارەم و كۆتایی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت گاریت ساوسگیت ڕاهێنەری ئینگلتەرا پێكهاتەیەكی تۆكمە بۆ یاریەكە ئامادەبكات و بە سوود وەرگرتن لە یاریگاو به‌ پاڵپشتی هاندەران، هەوڵی بەدەستهێنانی یەكەم سەركەوتن لە ڕكابەریەكانی نەیشن لیگ بدات، لە یاریەكی دیكەی گەڕی سێیەمی هەمان گڕوپ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی هەنگاریا .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.