Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:47

نادال له‌ پاڵه‌وانێتی فه‌ڕه‌نسا به‌ بۆنه‌ی سیی و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی له‌ دایك بوونی كێكێكی وه‌ك دیاری پێشكه‌شكرا

کوردستان TV
100%

ڕافائێل نادال تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و به‌ بۆنه‌ی سیی و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی له‌ دایك بوونی، كێكێكی وه‌ك دیاری پێشكه‌شكرا.
ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی فه‌ڕه‌نسا ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌یان بۆ نادال سازكردو كێكی له‌دایك بوونیان پێشكه‌شی ماتادۆره‌ ئیسپانیه‌كه‌ كرد وه‌ك په‌یامێك له‌ یاریگا خۆڵه‌كان، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یاریگاكانی ڕۆلاند گارۆس كه‌ یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ تیایدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نادالیش به‌ پادشای ئه‌م جۆره‌ یاریگایانه‌ ناوده‌برێت و زۆرترن نازناوی له‌ یاریگا خۆڵه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌.
 هه‌ر به‌ هه‌مان بۆنه‌ تێنسزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ سكۆته‌رێكی پێشكه‌شكرا، له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا، سبه‌ی ئێواره‌ نادال ڕووبه‌ڕووی كاسپێر ڕوودی نۆروێژی ده‌بێته‌وه‌و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی چوارده‌مین نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و بیستودووه‌مین نازناوی گراندسلام ده‌دات.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.