Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:43

كاسپه‌ر رۆد بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ژیانی وه‌رزشی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%

كاسپه‌ر رۆدی نه‌رویجی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ژیانی وه‌رزشی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی  گراندسلامه‌و له‌ یاریگاكانی ڕۆلاند گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
 له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی كاسپه‌ر رۆد روبه‌رووی تێنسزانی كرواتی مارین شیلیش بویه‌وه‌ ، له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م شیلیش به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ سێ براوه‌ بوو ، به‌لام له‌ كۆمه‌له‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م رۆد به‌به‌هێزی گه‌رایه‌وه‌و توانی هه‌رسێ كۆمه‌له‌ به‌سوودی خۆی ته‌واو بكات و سه‌ركه‌وتنیش له‌ یاریه‌كه‌ تۆمار بكات ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار ، شه‌ش دوو ،شه‌ش دوو بوو .
 به‌مه‌ش كاسپه‌ر رۆد بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزانی نه‌رویجی له‌سه‌ر ئاستی تاك خۆی بگه‌یه‌نێته‌ یه‌كێك له‌ پاله‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كانی جیهان و به‌یانی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌یاری كۆتایی روبه‌رووی تێنسزانی ئیسپانی رافائیل نادال ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاری ده‌كه‌ن .
 شایه‌نی باسه‌ له‌ گێمی سێیه‌می یاریه‌كه‌ كاتێك هه‌ردوو تێنسزان خه‌ریكی یاری كردن بوون ئافره‌تێك هاته‌ ناو یاریگاو له‌ناوه‌راستی یاریگا دانیشت و به‌مه‌ش یاریه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ خوله‌ك وه‌ستێندرا  .

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.