یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌فه‌رمی بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كڕینی نه‌وتی ڕووسیای له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه په‌سند كرد.
باره‌گای یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه به‌شێوه‌ی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كڕینی نه‌وتی ڕووسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێ، هه‌روه‌ها قه‌ده‌خه‌ی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی تری پڕۆتۆكیمیاوی له ماوه‌ی 8 مانگی داهاتوودا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه ئاسانكاری بۆ هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپی بكرێ له‌وانه هه‌نگاریا و چیك و سلۆڤاكیا كه كێشه‌ی پێداویستی نه‌وت و به‌رهه‌می نه‌وتییه‌كانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له پێداویستییه‌كانیان به به‌رهه‌می نه‌وتی ڕووسیا پڕ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جگه له‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئاسانكاری بۆ بولگاریا و كڕواتیاش ده‌كرێ.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌گوێره‌ی په‌سندكردنی بڕیاره‌كه ڕێگه له ڕووسیا ده‌گرن بۆ فرۆشتنی نزیكه‌ی 90%ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
یه‌كێتییه‌كه هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی له چه‌ندان بانك و كۆمپانیای ڕووسیش گرت له وڵاتانی ئه‌وروپا مامه‌ڵه و كار گواستنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی دراو بكه‌ن له‌وانه‌ش بانكی سبیربانك، بانكی متمانه‌ی مۆسكۆ، بانكی كشتوكاڵی ڕووسی، بانكی متمانه‌ی بیلاڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.