Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:38

کاسپەر رود گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەڕەنسا

کوردستان TV
100%


- تێنسزانی نەرویجی، کاسپەر رود دوای بردنەوەی لە تێنسزانی دانمارکی، هۆڵگەر رونی گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەڕەنسا.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەڕەنسا (رۆلاند گارۆس)دا، تێنسزانی نەرویجی، کاسپەر رود بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە تێنسزانی دانمارکی، هۆڵگەر رونی بردەوە و گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

لە 11مین رۆژی پاڵەوانێتییەکە کە لە پاریسی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، کاسپەر رود و هۆڵگەر رون رووبەڕووی یەکبوونەوە.

کاسپەر رود لە یەکەم ئەزموونی خۆیدا لە پاڵەوانێتییەکە بە ئەنجامی 6-1، 4-6، 7-6 و 6-3 لە هۆڵگەر رونی تەمەن 19 ساڵانی بردەوە.

بڕیاریش وایە لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، کاسپەر رود رووبەڕووی یاریزانی کرواتی، مارین سیلیچ ببێتەوە.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.