Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:30

نادال گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%


 
له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئاستی پیاوان، ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان، به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ بۆتیچ ڤان دی زاند شلوپی هۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی بیستونۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یاریزان دوو كاتژمێرو یازده‌ خوله‌كی خایاند، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش سێ، شه‌ش دوو، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، نادالی خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ سێزده‌ نازناو، یاری له‌گه‌ڵ فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی ده‌كات كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فیلیپ كراینۆڤیچی سڕبی تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، حه‌وت پێنج بوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.