Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:57

دیۆكۆڤیچ گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%


نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ یاریگاكانی ڕۆلاند گارۆس به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دیۆكۆڤیچ به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئه‌لیز بێدێنی سلۆڤینی و پۆلێنكراوی سه‌دونه‌وه‌دوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو چل وچوار خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو.
 دیۆكۆڤیچ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌ك و سێیه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات و له‌ قۆناغی داهاتووش ڕووبه‌ڕووی دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی شازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.