حکوومەتی هیندستان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەی هەناردەکردنی گەنم قەدەخە دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکی حکوومەتی هیندستان هاتووە "ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراکی ئەو وڵاتە دراوە."
لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە هەناردەکردنی لە ناوچەی دەریای ڕەش کەمکردووەتەوە، کاریگەری زۆری لەسەر دابینکردنی گەنمی جیهانی هەبووە. میسر کە گەورەترین کڕیاری گەنمە لە جیهاندا، لەم دواییانەدا هیندستانی هەڵبژارد بۆ هاوردەکردنی گەنم.
مانگی ڕابردوو وەزیری بازرگانی هیندستان هیوای خواست کە وڵاتەکەی ئەو گەنمەی پێویستی پێیەتی بۆ جیهان دابین بکات. دەوترێت شەپۆلی گەرما لە باکووری هیندستان بەرهەمهێنانی بەرهەمی تا 50%ی کەمکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.