Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:48

سیمۆنا هالێپ گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی

کوردستان TV
100%


 له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی ڕۆمانی سیمۆنا هالێپی پۆلێنكراوی بیست و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئه‌لیز كۆرنێی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی سیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م.
 ئه‌م یاریه‌ش بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێرو بیست  و حه‌وت خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، هالێپ ئاستێكی به‌رزی له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ پێشكه‌شكردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش چوار به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو بلیتێكی قۆناغی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
 له‌م قۆناغه‌ش، هالێپی ته‌مه‌ن سیی ساڵ یاری له‌گه‌ڵ دانیێل كۆلینزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، بێلیندا بێنشیچی سویسری و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش دوو سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێلیزابێتا كۆچیارێتۆی ئیتاڵی تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م و له‌م قۆناغه‌ش، بێنشیچی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان تێریزا مێرتێنكۆڤای چیكی و ئاماندا ئه‌نیسیمۆڤای ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه‌ .
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.