Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:33

كارلۆس ئه‌لكاراز نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی مه‌دریدی كراوه‌ی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی مه‌دریدی كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران تێنسزانی ئیسپانی تازه‌پێگه‌یشتوو كارلۆس ئه‌لكاراز به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تێنسزانی ئه‌ڵمانی ئه‌لیكسه‌نده‌ر زڤریڤ تۆماركردو براوه‌ی نازناوه‌كه‌بوو.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ ئه‌لكاراس بالاده‌ستی خۆی سه‌پاندو هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئاسانی و به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ ، شه‌ش یه‌ك برده‌وه‌، به‌مجۆره‌ كارلۆس ئه‌لكاراس براوه‌ی نازناوی تێنسی مه‌دریدی كراوه‌بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كاراسی خاوه‌ن پۆلینی نۆیه‌می جیهانی توانی دووه‌مین نازناوی ماسته‌رز به‌رز بكاته‌وه‌.
 هاوكات پێنجه‌مین نازناوه‌ له‌كاروانی وه‌رزشی خۆی، له‌رابردوو هه‌ردوو یاریزان دوو یاریان ئه‌نجام دابوو، هه‌ردوو یاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی زڤریڤ ته‌واو ببوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر یاریگا لمیه‌كان رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه‌ و نازناوه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كارلۆس ئه‌لكاراس یه‌كلابۆوه‌.   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.