Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:39

دیۆكۆڤیچ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی مه‌درید و نادالیش ماڵئاوایی كرد

کوردستان TV
100%


نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دیۆكۆڤیچ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هوبرێت هوركاشی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو بیست و دوو خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، دیۆكۆڤیچ ڕووبه‌ڕووی كارلۆس ئه‌لكارازی تێنسزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ڕافائێل نادالی تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش دوو، یه‌ك شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، له‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییدا، دیۆكۆڤیچ و ئه‌لكارازی ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ .
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.