ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، نادال دوای نزیكه‌ی مانگ و نیوێك دابڕان له یاریگاكانی تێنسی سه‌رزوه‌ی، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕكابه‌ریه‌كان و به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له میۆمیر كێكمانۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی سیی و دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و په‌نجاوپێنج خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، حه‌وت شه‌ش بوو، له قۆناغی داهاتوودا، ماتادۆره ئیسپانیه‌كه كه خاوه‌نی پێنج نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه ڕووبه‌ڕووی دێڤید گۆفینی به‌لجیكی و پۆلێنكراوی شه‌سته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی ئه‌لێكساندێر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر مارین شیلیچی كڕواتی و پۆلێنكراوی بیست وچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م، ئه‌م یاریه دوو كاتژمێر‌و هه‌ژده خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو، له قۆناغی داهاتوودا، زڤێرێڤی خاوه‌نی نازناوی پارساڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه یاری له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی شهستوسێیهمی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات.
نادال گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.