له درێژه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی میلواكی باكس پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به هه‌شتاونۆ خاڵ له تیپی بۆستن سێلتیكسی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی میلواكی ئاستێكی به‌رزیان له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه پێشكهشكردو به جیاوازی دوازده خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش میلواكی یه‌كه‌م یاری له قۆناغی پێش كۆتایی پله‌ی ئۆفی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی خوله‌كه برده‌وه، یاریزان گراو هۆلیدای ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی میلواكی بینی و بیست و پێنج خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، جیانیس ئه‌نتیتۆ كۆنمپۆی هاوكاره‌كه‌شی بیست و چوار خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه یاریزان جایسۆن تاتۆم بیستویه‌ك خاڵی بۆ بۆستن تۆماركرد، به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه هه‌ردوو تیپ جارێكی دیكه‌و له هه‌مان هۆڵ و له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پله‌ی ئۆفی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه .
له باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا میلواكی باكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆستن سێلتیكس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.