Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:27

له‌لالیگادا سیڤیا و كادێز یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


لە دەست پێکی گەڕی سی و چوارەمینی خولی یانەکانی ئیسپانیا هەردوو یانەی سیڤیاو کادیز بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسان بوون.
یارییەکە لە هەرێمی ئەندەلووس و لەسەر یاریگای ڕامۆن سانشێز بیزخوان بەڕێوەچوو ، لەگێمی یەکەم و لەخولەکی حەوت یوسف نسێڕی خاوەن ماڵی بە کۆڵێک پێشخست ، لەگێمی دووەم و لە خولەکی شەست و شەش لۆکاس پێرس بەلێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ کادیز تۆمار کردو یاریش بەم ئەنجامە کۆتایی پێ هات و هەریانەیەو بەخاڵێکی یاریەکە ڕازی بوون .
 بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی یانەی سیڤیا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکان بۆ شەستو چوار خاڵ بەرزبۆوە، یانەی کادیزیش لە پلەی حەڤدەهەمین دێت و خاوەنی سی و دوو خاڵە.
  .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.