له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی بارسێلۆنا، دیگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی رووبه‌رووی تێنسزانی ئیسپانی بابلۆ كارینۆ بۆستا بۆوه، دوای ركابه‌ری و ململانێیه‌كی توند له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار كارینۆ بۆستای ئیسپانی به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه بوو، ئه‌نجامی یاریه‌كه شه‌ش سێ، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه بابلۆ كارینۆ بۆستا خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی، كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی ئوسترالی ئه‌لێكس دی مینور بۆوه، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوو تێنسزان به‌هێزه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه، له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دی مینور توانی توانی به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش براوه بوو، له‌كۆمه‌له‌ی دووه‌م كارلۆس ئه‌لكارازی رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ههڵگهراندهوهو توانی دوو كۆمه‌ڵه به‌دوای یه‌ك بباته‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار.
به‌م بردنه‌وه‌یه تێنسزانس ئیسپانی كارلۆس ئه‌لكارازی توانی بگاته یاری كۆتایی، به‌مه‌ش یاری كۆتایی تێنسی بارسێلۆنا له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزانی ئیسپانی بابلۆ كارینۆ بۆستا و كارلۆس ئه‌لكارازی به‌رێوه‌ده‌چێت.
له پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی بارسێلۆنا كارینۆ بۆستا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دیگۆ شوارتزمان تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.