Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:56

كچه‌ تێنسزانی پۆله‌ندی ئیگا سواتیك نازناوی پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی شتوتگارتی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


 له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی شتوتگارتی كراوه‌، كچه‌ تێنسزانی پۆله‌ندی ئیگا سواتیك رووبه‌رووی هاوتا بیلاروسیه‌كه‌ی ئه‌رینا سابالینكا بۆوه‌.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ سواتیك بالا ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر كه‌شی ركابه‌ریه‌كان سه‌پاندو توانی له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و بیست و پێنج خوله‌ك هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بباته‌وه‌، به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی شتوتگارتی كراوه‌ سواتیكی ته‌مه‌ن بیست ساڵان چواره‌مین نازناوه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مسال به‌رز ده‌كاته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو نازناوه‌كانی دۆحه‌ و ئه‌ندیانا وێلز و میامی به‌رز كرده‌وه‌،  هه‌روه‌ها ئه‌م كچه‌ تێنسزانه‌بیستو سێ یاری له‌سه‌ر یه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، ‌به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی شتوتگارتی كراوه‌ كچه‌ تێنسزانی پۆله‌ندی سواتیك پێگه‌ی خۆی له‌پێشه‌نگی پۆلینی تێنسزانانی جیهان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌هێزتر كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردوو ئاشلی بارتی ئوسترالی وازهێنانی خۆی له‌جیهانی تۆپی زه‌رد راگه‌یاند و پۆلینی یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی سواتیك بوو.   

                                                          

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.