هه‌موو ساڵێك ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئینێنیستیتوی شانۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ITI كه‌سایه‌تییه‌كی شانۆیی به‌رچاو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ڕۆژی شانۆی جیهانی بنوسێت ، بۆ ساڵی 2022 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی" پیته‌ر سێڵارس" نووسراوه ئه‌مه‌ی خواره ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه كه له ئینگلیزییهوهلهلایهن ڕزگار حه‌مه ڕه‌شید وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی:
هاوڕێیانی هێژا
له‌كاتێكدا جیهان خولهك به خولهك و كاتژمێر به كاتژمێر به دڵۆپهژهمی ڕیپۆرتاژی هه‌واڵه‌كاندا هه‌ڵواسراوه، یارمه‌تی هه‌یه هه‌موومان بانگهێشت بكه‌م، وه‌ك داهێنه‌ر، تا به بواری كاركردن و ڕووبه‌ر و تێروانینه ڕاستهقینهكانمانهوه بچینه ناو كاتی داستان، گۆڕانكاری داستان، بیركردنه‌وه‌ی داستان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داستان و بۆچوونی داستان ئامێزه‌وه؟ ئێمه له‌كاتێكی داستان ئامێزی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژین، وه ئه‌و گۆڕانكارییه قووڵ و به‌رچاوانه‌ی ئێمه ئه‌زموونیان ده‌كه‌ین له‌په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كاندا به‌خودی خۆیانه‌وه و به‌یه‌كتره‌وه و به جیهانی نا مرۆییانه‌وه، له سه‌روو ده‌ستڕاگه‌ییشتنی ئێمه‌وه‌یه بۆ باسكردن، یان بۆ قسه‌له‌سه‌ركردن و گوزارشت لێ‌كردن.
ئێمه له‌خولگه‌ی "هه‌واڵه‌كان له 24 كاتژمێر دا" ناژین، به‌ڵكو له كه‌ناری كاتدا ده‌ژین. ڕۆژنامه‌كان و مێدیا وه‌ك پێویست كهرهستهئامێز نین و له توانایاندا نییه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكه‌ن كه ئێمه ئه‌زموونیان ده‌كه‌ین.
ئه‌و زمانه له‌كوێیه، ئه‌و جووڵانه كامانه‌ن، ئه‌و وێنانه چین بشێت یارمه‌تیمان بده‌ن بتوانێت له‌م بزێوی و تێكشكانه قووڵانه تێبگه‌ین كه ئه‌زموونیان ده‌كه‌ین؟ وه چۆن بتوانین كرۆك و مانای ژیانمان هه‌ر ئێستا بگۆڕین، وه‌ك ئه‌زموون نه‌ك ڕیپۆرتاژ؟
شانۆ فۆرمێكی هونه‌رییه بۆ ئه‌زموونكردن
له‌ناو جیهانێكدا كه له‌سه‌ر میدیای كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان قوڵپده‌دات، له‌ناو ئه‌زموونه هاوشێوه‌كان "هاوشێوه‌یی ئه‌زموونه‌كان" و پێشبینیكردنه تۆقێنهرهكاندا، ئێمه چۆن بتوانین ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه بێكۆتاییه‌ی ژماره‌كان تێپه‌ڕێنین تا بتوانین پیرۆزیی و ناكۆتاییهكانی یه‌ك ژیان، یه‌ك سیستمی ژینگه، هاوڕێیه‌تی، یان به‌های ڕووناكییه‌ك له ئاسمانێكی نامۆدا ئه‌زموون بكه‌ین؟ دوو ساڵ له كۆڤید 19 هه‌ستی خه‌ڵكی كاڵكرده‌وه، ژیانی خه‌ڵكی به‌رته‌سك كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی پچڕاند، ئێمه‌ی گه‌یانده خاڵی سفری نائاسایی نشینگه‌ی مرۆڤه‌كان.
له‌م ساڵانه‌دا پێویسته چ تۆوێك بنێژرێت یان دیسان بچێندرێته‌وه؟ جۆری ئه‌و بخۆره له ڕادده‌به‌ده‌ر گهورهكراوانه چین كه پێویسته به‌ته‌واوی بنه‌بڕ بكرێن؟ خه‌ڵكێكی زۆر لهكهناردان، به‌شێوه‌یه‌كی ناهۆشیارانه و چاوه‌ڕواننه‌كراو زۆر توندوتیژی هه‌ڵگیرساون. زۆر سیستمی دامه‌زراو وه‌ك بونیادێك بۆ توندوتیژییه‌كی به‌رده‌وام ئاشكرابوون.
مه‌راسیمه‌كانی یادكردنهوهكانمان له‌كوێن؟ ده‌مانه‌وێت یادی چی بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌و (یه‌زد)انه چین كه دواجار دهستئاوهڵامان ده‌كه‌ن بتوانین جارێكی‌تر مه‌زه‌نه بكه‌ینه‌وه و ده‌ست به پرۆڤه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه بكه‌ین كه پێشتر هه‌رگیز نهمانناون.
شانۆی تێڕوانین، مه‌به‌ست، ساڕێژبوون و گرنگیپێدانی داستانئامێز، پێویستی به یهزدگهلی نوێ هه‌یه. ئێمه پێویستمان به‌وه نییه به‌زممان بۆ بگێڕدرێت. پێویستمان به‌وه‌یه كۆببینه‌وه. پێویستمان به‌وه‌یه هاوبه‌شیی له ڕووبه‌ردا بكه‌ین. پێویستمان به‌وه‌یه ڕووبه‌ری هاوبه‌ش بكێڵین، پێویستمان به ڕووبه‌ری پارێزگاریلێكراو هه‌یه بۆ گوێگرتنی قووڵ، بۆ یه‌كسانیی.
شانۆ داهێنانی ڕووبه‌رێكه له‌سه‌ر زه‌مین بۆ یه‌كسانیی نێوان مرۆڤه‌كان، خوداكان، ڕووه‌كه‌كان، ئاژه‌ڵه‌كان، دڵۆپه بارانه‌كان، فرمێسكه‌كان و بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه. ڕووبه‌ری یه‌كسانیی و گوێگرتنی قووڵ، به جوانییه‌كی شاردراوه ده‌دره‌وشێته‌وه. وه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونێكی قووڵی مه‌ترسی، هاوسه‌نگیی، ژیریی، كاركردن و دانبه‌خۆداگرتنه‌وه درێژه به ژیان ده‌دات.
له "سوترای ڕازاندنه‌وه‌ی گوڵ" دا، بودا 10 جۆر دانبه‌خۆداگرتنی مه‌زن بۆ ژیانی مرۆڤ ڕیز ده‌كات. یه‌كێك له به‌هێزترینه‌كانی ناونراوه " دانبه‌خۆداگرتن له درككردندا به‌وه‌ی هه‌موان تراویلكهن". شانۆ هه‌میشه ژیانی ئه‌م جیهانه‌ی وه‌ك لێكچوویهكی تراویلكه نیشانداوه، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ دروستكردووین تا به ئازادكردنی به‌رچاوڕوونی و هێزه‌وه، له ڕێی ئه‌ندێشه‌كانی مرۆڤه‌وه، وههم و كوێریی و نكووڵیی ببینین.
ئێمه زۆر له‌وه دڵنیاین كه ته‌ماشای چی ده‌كه‌ین، وه چۆن ته‌ماشای ده‌كه‌ین، به ڕادده‌یه‌ك دڵنیاین كه ئیتر توانای بینین و هه‌ستكردن به واقیعێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و ئه‌گه‌ری نوێ و ڕێچكه‌ی جیاواز و په‌یوه‌ندیی نهبینراوو پێكگه‌یشتنی نه‌مرمان نییه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه مێشك، هه‌ست ، مه‌زه‌نه مێژوو وه پاشه‌ڕۆژمان به قووڵی بژێنینه‌وه. ئه‌م كاره به‌خه‌ڵكی ته‌ریككراو ئه‌مجام نادرێت كه به‌ته‌نیا كار ده‌كه‌ن. ئه‌مه ئه‌و كاره‌یه كه پێویسته ئێمه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین.
شانۆ بانگهێشتكردنێكه تا ئه‌م كاره به‌یه‌كه‌وه ڕاپه‌ڕێنین.
له دڵه‌وه سوپاس بۆ كاركردنتان
ئا- كامران
په‌یامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی" پیته‌ر سێڵارس"وه بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.