یاریزانی ئوستڕالی نی‌ك كیریۆس گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كیریۆسی پۆلێنكراوی سه‌دودووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، كیریۆس یاریه‌كه‌ی به ئاسانی و به ماوه‌ی په‌نجاودوو خوله‌ك به سوودی خۆی ته‌واوكردو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش سێ، شه‌ش سفر بوو، له قۆناغی سێیه‌مدا، تێنسزانه ئوستڕالیه‌كه ڕووبه‌ڕووی فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، كاسپێر ڕودی نۆروێژی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هێنری لاكسۆنێنی سویسری و پۆلێنكراوی هه‌شتاوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش دوو بوو، له قۆناغی داهاتوودا، كاسپێر ڕود یاری له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر بۆبلیكی كازاخستانی و پۆلێنكراوی سیی و سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات.
نی‌ك كیریۆس گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.