Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:29

له‌ پاڵه‌وانێتی وێڵزی ئه‌مه‌ریكی نیك كیریۆس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سێباستیان بایز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان و له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یاریزانی ئوستڕاڵی نیك كیریۆسی پۆلێنكراوی سه‌دوسیی و دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سێباستیان بایزی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی شه‌سته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م.
 یارییه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو دوازده‌ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش سفر بوو.
 له‌ قۆناغی دووه‌میش، كیریۆس ڕووبه‌ڕووی فێدیریكۆ دێلبۆنیسی ئه‌رژه‌نتینی ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، یاریزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی جۆنسۆن برۆكسبی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌ به‌رامبه‌ر ڕۆبێرتۆ كاربایسی ئیسپانی تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی دووه‌مدا، برۆكسبی یاری له‌گه‌ڵ كارێن خاشانۆڤی ڕوسی ده‌كات .
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.