له یاری پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر، بڕیار وابوو له بیست و چواری ئه‌م مانگه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سكۆتله‌نداو ئۆكراینا له یاریگای هامپدێن پارك له شاری گلاسكۆی سكۆتله‌ندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی په‌لاماری سه‌ربازی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراینا و به‌رپابوونی جه‌نگ له به‌شێكی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته، یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ ئۆكراینا ده‌ربڕی و ره‌زامه‌ندی نیشاندا یاری نێوان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی سكۆتله‌نداو ئۆكراینا له پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.
دواخستنی ئه‌م یاریه‌ش له‌سه‌ر داوای وڵاتی ئۆكراینا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.