لەدوای سێ مانگ لە ڕفاندنی منداڵێک ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕزگارکردنی فەواز قوتەیفانی لە شاری دەرعای باشووری سوریا ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا منداڵەکە ڕزگار کراوە و بارودۆخی تەندروستیشی جێگیرە.
هاوکات بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز) ئاشکرای دەکات کە منداڵەکە لە بەرامبەر 140 هەزار دۆلار ئازاد کراوە و ڕفێنەرەکانی لە بەردەم دەرمانخانەیەک جێیان هێشتووە.
فەواز قوتەیفان لە 2ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ قوتابخانە لەلایە چەند کەسێکەوە ڕفێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.