Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 07:37

گەرانەوی شکۆ بۆ کورد لەڕێی دەستەڵاتی سەرۆک کۆماری عێراقەوە

ئێستا کاتیەتی چیتر پۆستی سەرۆک کۆمار نەکرێتە گەمەیەکی چەند چەمسەری
کوردستان TV
100%


نووسینی: نەسرەدین گۆرۆنـــی
 
کورد لە ناو دەوڵەتی عێراقدا میژووەیەکی پر ستەم و کوشتار و کارەساتی هەیە، رەنگە تەنها هەڵەبجە و پرۆسەی ئەنفال بەس بێ بۆ سەلماندنی تاوانباریەتی دەوڵەتی عێراق، کە لە رووی دادگای نێونەتەوەەیی یەوە دان بە تاوانەکانی نراوە، بەڵام لە دوای روخاندنی رژیم بەهۆی تەنها تاوانبارکردنی رژیمی بەعس و دارو دەستەکەی.  شیعەکان توانیان  سوپاو دەوڵەت دەربازبکەن ،بەوەی کورد هەموو ستەم و قوربانیەکانی بێ هیچ قەرەبووکردنێک بەجێبهێلن.لەلایەکی ترەوە سامانی پەترۆلی کەرکووک کە گەوهەرێکی زۆر بەنرخ بووە، لەجیاتی سوودوەرگرتن، کەچی بەپێجەوانەوە تەنها زیان بووە بۆ گەل. پرۆسە گەورەکانی ڕاگواستن و چینۆساید و کیماوی و ئەنفال بەئاسانی تێپەرین و لەجیاتی کورد وەک  وەک کوێت قەرەبووبکرێتەوە، کەچی دوژمنکاریەکان رەنگ و شیوازێکی تری وەرگرت دژی گەلی کورد... راستە کورد لەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام حسێن هەمیشە  شەریکە بەش بووە لە دەستەڵات لە حکومەتی عێراق، بەلام لاواز و بی ئیرادە بووە ، لەجیاتی بە ملیارەها دۆلار قەرەبووی  کورد بکرایە و مافی نەتەوەیی بەتایبەتی کەرکووک و ناوچە دابراوەکان جێبەجێ بکرایە، کەچی گەیشتە ئەو رادەیەی موچەی خەڵکی کوردستان ببڕێت و لە ئۆکۆتەبەردا شالاو بکرێتە سەر گەلی کورد. ئەمە ئەوە دەسەلـێمنێ کەکورد لاواز بووە لەناو حکومەتی عێراقدا..سەرەرای ئەو هەموو قوربانی یە، کەچی هەتا ئێستاش  ئەم دوژمنکاریانە نەک هەر بەردەوامە بەلکو لەهەندێ باردا، چووەتە ئاستی تاوانکاری گەوەرەوە. ئەگەر جاران لەسەردەمی رژیمی بەعسدا  کورد مەزلووم و بێ دەرەتان و دەنگی نەدەگەیشتە هیج شوێنێک، بەلام  لەسەردەمی عێراقی نوێ وانەبوو؛ کورد دەنگ و رەنگی هەبووە لەهەمان کات پاڵپشتی نێونەتەوەیی هەبوو. بۆیە من پێم وایە هۆکاری ئەم هەموو نادادیەیی کورد لەسەردەمی عێراقی نوێدا کەمترخەمی کاراکتەری سیاسی کورد بووە لە بەغداد بەتایبەتی پۆستی سەرۆک کۆمار هەر لەسەردەمی مام جەلال تالەبانیەوە هەتا دکتٶر بەرهەم ساڵەح.  بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم لەنگی و هەڵە گەورە ستراتیژیە راستبکرێتەوە و دەنگی کورد وەک میژوو و قوربانیەکانی بەرزبکرێتەوە و بەراستی پارێزگاری لە مافەکانی کورد بکرێت کە جەند ساڵە کورد نەیتوانیوە جێبەچێ بکات.  
من پیم وایە پارتی و بەتایبەتی سەرۆک  مەسعوود بارزانی  بەئارامی و سەبرێکی زۆرەوە لەپیناو یەکریزی کورد چاویان لە دەستەڵاتی سەرۆک کۆمار پۆشیووە بۆ یەکێتی، بەڵآم یەکێتی سەلماندی کە ئەم پۆستەی تەنها وەک دەستکەوتی ئابووری تەماشاکردووە. گەلی کورد چیتر ئەم زۆرداریە قبووول ناکات و ئیتر دەبێت شوێنی کورد لە عێراقدا زۆر لەوە بتەوتر و چالاکتر بێ وەک لەوەی کە ئێستا هەیە.  
پەیامی سەرۆک بارزانی ئاشکرایە کەدەیەوێ ئەم تەلیسمە بشکێنرێ و شوێنگەی کورد بە بەرزی و شکۆو ئیرادەوە نیشان بدات و بەرژەوەندپەرستان دەرپەرێنێ لەسەر کورسی، ئەوانەی لەسەر حسابی کورد تەنها بەدوای دەستکەوت دەگەرێن و وەک شا و فیرعەونێکی بی دەستەلات  خۆیان دەبین و بەس.  سەرۆک  بارزانی دەیەوێ بەدانانی سەرۆکێکی نوێ ئیستیحقاقی یان مافی کورد  بخاتە ئاستێکی زۆر بەرزتر لەوەی کە ئێستا هەیە، هەندێ جار بۆتە شەرمەزاریە بۆ کورد نەک دەست کەوت ..کە چەند ساڵە ئەو پۆستە وەک پەیکەرێکی بێ گیان لەوێدا کەووتوە هەر بۆ سوودی حزبی یان ڕوونتر بڵێین بۆ سوودی شەخسی بەکارهێنراوە..کورد ئەو هه موو قوربانیەی داوە لەپێناوی ئازادی دا، پاشانیش دەستەو پەنجەی تێدا دیارە لەئازادکردن ودامەزراندنی عێراقی نوێ.  بۆیە کورد پۆستی سەرۆک کوماری عێراقی وەک خێر و بەخشیش وەرنەگرتوە، بەڵکو بە خوێن و قوربانی داوە و کوێرەوەری و رەنج و خەباتی کردوە بۆ روخاندنی فاشیەت.  ئێستاش ئەم پۆست بۆتە گاڵتەجاری لای یەکێتی نیشیمانی و هەر پارەی تیا پەیدادەکەن ..ئاخر هەردوو دکتۆر فوئاد و بەرهەم چیانکردوە بەس خۆبادان نەبێ لەبەرکامێرەکان، راستە ئەم پۆستە دەستەڵاتی بەو پلەیە نیە، بەڵام ئەمە عێراقە ودەستەڵاتەکان دابەشکراون، زۆر بەئاسانی دەتوانرێت، گەلی کورد سوودمەند بێ لێی نەک کەس و حیزب. بۆیە ئێستا کاتیەتی کە ئەم یاریە کۆمیدیە کۆتای پێ بێ.. چیتر حیزبێکی کەمینە و پر کێشەی ناوخۆی تەکەتولات ئەم پۆستە بە هەدەر نەدات... هەموو کەسێکی بە ئاگا تێدەگات کە پۆستی سەرۆکی کۆمار لە دەست یەکێتی تەنها ماشێنێک بووە بە پارە و گەندەڵی ئیش کردووە ..هێزی ئەم ماشێنەش لای دەستەڵاتدارانی عێراقە، بۆیە ئەوان  زۆر بە ئاسانی چاو لەو هەموو پارەخۆریەی ئەو پۆستە دەپۆشن، بۆ ئەوەی کورد شەر بۆ مافەکانی نەکات.. 
ئالێرەدا پەیامی سەرۆک بارزانی و ستراتیژیەتی پارتی هەستانەوەی ئەم پۆستەیە کە وەک لاشەیەکی بێ گیان گڵاوە لە ناو پیسخۆری و پارەدا
پارتی پەیامەکەی زۆر ڕوونە کە چیتر بە پارەی خوێن.. ماف نافرۆشرێ..ئێستا کاتیەتی چیتر پۆستی سەرۆک کۆمار نەکرێتە گەمەیەکی چەند چەمسەری گڵاو لەپێناوی گیرفانپڕکردنی کەسەکان و حیزب... بۆیە  وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دەستی ئەو کەسانە شەڕیکی زۆر جدی و پر ئیرادەیە؛  پارتی دیموکراتی کوردستان هەر دەیباتەسەر نەک لەپێناو ئەوەی ئەم پۆستە لە یەکێتی وەربگرێتەوە، بەڵکو ئامانجی تەنها ئەکتیڤکردنی پۆستەکەیە لەپیناو گەلی کوردا

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.