سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد به زووترین كات و هه‌ر ئێستا بارگه‌یان تێكنێن و خاكی ئۆكڕانیا جێبێڵن به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (بی بی سی)ی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند: ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین سوپای جیهان ده‌كه‌ین، دۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه، ڕه‌نگه له‌هه‌ر كاتێكدا دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و زۆر مه‌ترسیدار بڕوات.
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌ر هه‌ڵبدات، سوپای ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هاوكاری پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتییانه‌ی بكات كه له ئۆكڕانیا نیشته‌جێن و هه‌وڵی ڕزگاركردنیان بدات.
بایدن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی شه‌ڕی جیهانی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌قه له‌نێوان سوپای ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ده‌ست پێ بكات، دۆخه‌كه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ پێشووتر و ئێستا له جیهانێكی ترداین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ وڵاتی ئۆكڕانیا ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانی ڤایرۆسی كۆڕۆناش. داواشی له‌وانه كرد كه ئێستا له ئۆكڕانیان به زووترین كات و هه‌ر ئێستا خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و ئه‌و وڵاته جێبێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.