كچه یاریزانی ئوستڕالی ئاشلی بارتی نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیای له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا كه یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بارتی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له دانیێل كۆلێنزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش بوو.
به‌م بردنه‌وه‌ش بارتی ته‌مه‌ن بیستوپێنج ساڵ بووه یه‌كه‌م كچه تێنسزانانی ئوستڕالی له ماوه‌ی چلوچوار ساڵی ڕابردوو كه نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌سه‌ر خاكی وڵاتی خۆی به‌ده‌ست دێنێت، هاوكات سێیه‌م نازناوی گراندسلامی له دوای نازناوی ڕۆلان گارۆسی دووهه‌زارونۆزده‌و ویمبڵدۆنی دووهه‌زاروبیستویه‌ك برده‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، كۆلینزی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاری بوو له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی له یاری كۆتایی یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كان یاری بكات، ئه‌م یاریه پێنجه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان بارتی و كۆلینز بوو كه كچه تێنسزانه ئوستڕالیهكه بۆ چواره‌م جار سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی تۆماركرد.
ئاشلی بارتی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوستڕالیای له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.