Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:11

باره‌گای بارزانی: مامۆستا عەلی ئەرشەف یەکێک لە دیارترین و هەست جوانترین غەزەلنووسەکانی گەلی کوردستان بوو

کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری شاعیر پەرتەو كرمانشانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیر  ناوداری گەلی كوردستان مامۆستا (عەلی ئەشرەف نەوبەتی) ناسراو بە(پەرتەو كرمانشانی)مان بیست.
مامۆستا عەلی ئەرشەف یەكێك لە دیارترین و هەستجوانترین غەزەلنووسەكانی گەلی كوردستان بوو، بەرهەمەكانیشی خزمەتێكی بەرچاوی بە ئەدەب و شعیری كوردی كردووە، بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنا و شاعیران، بەتایبەتی رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان ببەخشێت.
إنا لله إنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
٢٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
 

كوردستان TV

پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.