له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانمان، كچه یاریزانی پۆڵه‌ندی ئیگا سویاتێك گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سویاتێكی پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له سۆرانا سیرستیای ڕۆمانی و پۆلێنكراوی سیی و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، یاریه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و سیی خولهك به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش پێنج حه‌وت، شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو، له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، سویاتێك ڕووبه‌ڕووی كایا كانیپی ئیستۆنی ده‌بێته‌وه، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی شازده‌ی هه‌مان پاڵه‌وانێتی، كچه یاریزانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌لیز كۆرنیێ به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر سیمۆنا هالێپی ڕۆمانی و پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت، ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێر‌و سیی و سێ خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، كۆرنیێی پۆلێنكراوی شهستویهكهمینی ڕیزبه‌ندی جیهان یاری له‌گه‌ڵ دانیێلا كۆلینزی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات .
کچه یاریزانی پۆڵه‌ندی ئیگا سویاتێک گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئوستڕالیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.