خه‌ڵاتی ماملێ، وه‌ك هێمایه‌كی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ندی كورد، ماوه‌ی 13 ساڵه چالاكه و له‌لایان مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێوه ساڵانه پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده ماندوو و تێكۆشه‌رانه ده‌كرێت كه له خزمه‌تكردنی هونه‌ریی كوردیدا تێكۆشاون و گه‌شه‌یان پێ به‌خشیوه.
ئه‌و مه‌ڵبه‌نده وێڕای گشت چالاكییه‌كانی وه‌ك له پێناسه‌كه‌یدا هاتووه، بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه و له بواری مادییه‌وه شانازیی به‌خۆیه‌وه ده‌كات كه سه‌ری بڵینده و پشتی به به‌ركی خۆی به‌ستووه و هه‌روه‌ها له بواری مه‌عنه‌ویشه‌وه قه‌رزداری هه‌موو دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی.
له ماوه‌ی ساڵانی پێشوودا، له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، مامۆستایان و هونه‌روه‌ران:
١- مامۆستا قادر عه‌بدوڵڵازاده (قاله مه‌ڕه)
٢- ئه‌ندێریاس ئیسرائیل خه‌مۆ (باكووری)
٣- عه‌باس كه‌مه‌ندی
٤- عه‌زیز شارووخ
٥- ناسر ره‌زازی
٦- زۆزان
٧- تیپی موسیقای سلێمانی
٨- مه‌زهه‌ر خاله‌قی
٩- خه‌لیل خه‌مگین
١٠- حوسێن سه‌فامه‌نێش
١١- محه‌ممه‌د ڕه‌زا دارابی
١٢- دڵشاد سه‌عید ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێشكه‌ش كراوه.
له درێژه‌ی چالاكی ساڵانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هونه‌رمه‌ندی ساڵ، مامۆستا (كاوه فه‌قێ زاده) هه‌ڵبژێردرا تا خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠٢٢ی “ماملێ”ـیان پێشكه‌ش بكرێ. تێكۆشان و ماندووبوونه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه‌ی كورد بۆ نووسینه‌وه و لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر موزیك، ده‌ق و نۆته‌كانی كۆمه‌ڵێك مێلۆدی، گۆرانی، به‌یت، حه‌یران، لاوك و ھه‌وای كوردی، كه گه‌ر نه‌ڵێین بۆ یهكمجارن له مێژووی كورددا به نۆت ده‌نووسرێنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه یه‌ك له كاره هه‌ره گرینگ و ده‌گمه‌نه‌كانه كه ئه‌و مامۆستا به‌رزه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیوه و له كۆی چه‌ند كتێبێكی ناوازه‌دا كه زیاتر له ١٥ كتێب له‌خۆ ده‌گرێ، پێشكه‌شی به نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك گرفت و به‌ربه‌ستی جۆراوجۆر به‌تایبه‌ت (دارایی)، له خزمه‌تكردن به موزیكی كوردی ڕانه‌وه‌ستاوه و به دامه‌زراندنی (ئۆركێسترای زانستی و جیهانی فیلارمونیك)، هه‌روه‌ها ئاشنا كردنی ئه‌و شێوازه به خه‌ڵك و گه‌شه‌ی موزیكی كوردی له‌و بواره‌دا، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی موكریان، توانیوێتی به ده‌ستی به‌تاڵ و به‌بێ پشتیوانییه‌كی ئه‌وتۆ و له ماوه‌یه‌كی كورتدا، هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵێنێته‌وه و شوێندانهرییهك دابنێ كه نه‌وه‌ی دواتریشمان له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕێبازی هه‌ڵگرن و په‌ره به موزیكی كورد بده‌ن.
به‌و خه‌باته‌ی كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه كردوویانه و ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌ی كه بۆ گه‌شه‌ی موزیكی كوردی كردوویه‌ته‌وه، وای كردووه تا زیاتر له جاران موزیكی كوردی له‌ناو موزیكی جیهانیدا قسه‌ی ببێ بۆ گوتن و بناسرێ. مامۆستا كاوه فهقیهزاده وه‌ك ئۆتنۆمووزیكولۆژیستێكی (ناسینی موسیقی – Ethnomusicologist) ناسراو و خاوه‌ن گوتار و ڕێكای تایبه‌ت به خۆیانه كه له چوارپارچه‌ی كوردستان به هێند وه‌رده‌گیرێت و وه‌ك سه‌رچاوه لێی ده‌ڕواندرێت.
ئه‌و ڕێكارانه‌ی به‌ڕێزیان بۆ پاراستن و گه‌شه‌ی ده‌قه زاره‌كییه‌كان و مێلۆدییه كوردییه‌كانمان ئه‌وه‌نده گرینگن كه پێویسته له پلانێكی تۆكمه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا جێ بگرێت و به‌ڕێوه بچێت. ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه و زۆر خاڵی پڕشنگدار و دره‌وشاوی تر له كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆنه‌ویسته بوون به هۆكار تا به شانازییه‌وه خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠٢٢ی ماملێـیان پێشكه‌ش بكرێ.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی ژانویه به‌رانبه‌ر به ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له ساڵۆنی بۆنه‌كانی (هۆتێل تارا) له مه‌هاباد به‌پێی توانا و مه‌جالی به‌رده‌ستمان ڕێوڕه‌سمێك بۆ پێشكه‌شردنی ئه‌و خه‌ڵاته به مامۆستا كاوه فه‌قیزاده به‌ڕێوه‌چوو. جێی ئاماژه‌یه كه له‌به‌ر په‌تای كۆڕۆنا و دۆخی تایبه‌ت، بۆمان نهدهڵوا كه مه‌راسیمه‌كه به‌رفراوان بكه‌ین و به‌و چه‌شنه‌ی دڵمان ده‌یهه‌وێ ڕێز له هونه‌رمه‌ندی خۆمان بگرین، بۆیه داواكارین له كوردستانییانی هێژا و دانیشتوانی موكریان و خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد، قسورمان نه‌دیو بگرن.
ئ مامۆستا كاوه فهقیهزاده كێیه؟
مامۆستا كاوه فهقیهزاده له‌دایكبووی ١٥ / ١ / ١٣٤٩ ھه‌تاوی له مه‌ھاباده و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئۆستادیارییه له زانكۆی ره‌سام ھونه‌ری تارانه له بواری ئوتنۆمیوزیكولۆژی (ناسینی موسیقی).
ناوبراو له ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، زانستی موزیكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له خزمه‌ت هونه‌رمه‌ند “یۆسف ڕه‌بیعی” ده‌سپێكرد و له ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوی له‌سه‌ر ڕێنمایی مامۆستا ڕه‌بیعی بۆ فێربوونی تێكنیكی ئامێره موسیقاییهكان ده‌چیته تاران و له قوتابخانه‌ی مامۆستا “فه‌رامه‌رز پایوه‌ر”، كه یه‌ك له بهرزترهین هونه‌رمه‌ندانی ئێرانه، له ژێر چاوه‌دێریی ئه‌ودا و به ڕاهێنانی مامۆستا “سه‌عید سابت” خولی تایبه‌تی بۆ ناسینی ئامێری سه‌نتوور بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵ تێپه‌ڕاند.
له ساڵی ١٣٧٨ی هه‌تاوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی خۆی له بواری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌لفوبێیی موسیقی (نۆت نووسی) و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كلاسیك و ڕه‌سه‌نه‌كانی كه‌ڵه موسیقدان و گۆرانیبێژانی كوردستان و دابه‌شكردنی بۆ ئامێری سه‌نتوور ده‌سپێكرد. له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٤ تا ١٣٨٨ی هه‌تاوی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له‌سه‌ر موسیقی كوردی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وی بۆ ئه‌نستیتۆی كورد كردووه.
هاوكات وه‌كوو مامۆستایه‌كی میوزیك له زانكۆی هونه‌ره‌جوانه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وانه‌ی گوتۆته‌وه. ڕاهێنان بۆ ئامێری سه‌نتوور، تێۆری، زانستی موسیقی، سوڵفێژ، چاودێری بۆ سه‌ر ئۆڕكێسترا و ڕیبه‌ری ئۆڕكێسترا به‌شێك له چالاكییه‌كانی بووه. كاوه فهقیهزاده دامه‌زرێنه‌ر و مامۆستا و به‌ڕیوه‌به‌ریی خوله فێركارییه‌كانی موسیقی كوردی بۆ ئامێری سه‌نتوور بووه و خاوه‌نی ٣٥ ساڵ ئه‌زموون و ژیانی هونه‌رییه و هه‌روه‌ها تا ئێستا ١٥ كتێبی تایبه‌ت به هونه‌ری موسیقی له چاپ داوه و به هه‌موو توانایه‌وه له خزمه‌ت پاراستن و گه‌شه‌ی موسیقی كوردیدا بووه.
ناوبراو له درێژه‌ی چالاكی و خهمخۆرییهكانی بۆ موزیكی كوردی، له ساڵی ١٣٨٢ ھه‌تاوی فێرگه‌ی موسیقی وه‌فایی له شاری مه‌ھاباد دامه‌زراندووه و له ڕیكه‌وتی ١٠ / ٧ / ١٣٨٨ به مه‌به‌ستی ته‌كووزی و ڕیكخستنی كه‌سانی خاوه‌ن به‌هره له هونه‌ره‌ی موزیكدا، له ناوچه‌ی موكریان، ئۆڕكێسترای فیلارمونیكی موكریانی دامه‌زراند و توانی به یارمه‌تیوه‌رگرتن له هۆگرانی موسیقی و ژه‌نیارانی ناوچه‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، پیرانشار، سه‌رده‌شت و شنۆ، به شێوه‌ی لۆژیكی له چالاكییه‌كانی خۆیدا به‌رده‌وام بێ.
ژێده‌ر- مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.