زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌رهه‌میان به‌ژماره زۆر نییه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانیان شاكار و نه‌مرن ،له هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك دا له هزر و زایه‌ڵه‌ی وه‌رگر ده‌مێنێته‌وه، هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به (كاوه ژاژڵه‌یی) ، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه خاوه‌نی چه‌ندین ئاواز و گۆرانی كه‌مه، به‌ڵام هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی نه‌مر و به‌پێزن.
ژاژڵه‌یی له ساڵانی حه‌فتایه‌كان، چۆته نێو جیهانی ئاواز و گۆرانی ، ئێمه وه‌كو ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردۆته‌وه:
*سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بۆ خوێنه‌رانمان به‌كورتی باس له كاروانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت .
-ده‌ستپێكی هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1977 ئه‌و كاته كه هاوكاربووم له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی لادێ كه‌سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵ بوو له گه‌ڵ ئه‌م تیپه و هاوكار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی خوا لێخۆش‌بوو (حه‌مه جه‌زا عه‌لی و قادر زیره‌ك )به‌شداری بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانمان ده‌كرد، دواتر له ساڵی 1978 له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر چه‌ندین چالاكیم ئه‌نجام دا.
* گۆرانی (په‌شیمانی) یه‌كێك بوو له‌و گۆرانییه‌كانی به‌رێزتان كه ده‌نگ وزایه‌ڵه‌ی زۆری هه‌بوو ئه‌گه‌ر بكرێت باس له چیرۆكی ئه‌م گۆرانییه بكه‌یت؟
-له مانگی 3ی ساڵی 1978 كاتێك سه‌رقاڵی پڕۆڤه‌ی بابه‌ته هونه‌ریه‌كانی فیستیڤاڵی چالاكی قوتابخانه‌كان بووین، مامۆستای خوا لێخۆش‌بوو "سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی "كه سه‌رپه‌ریشتی چالاكیه‌كانی فیستیڤاڵی ده‌كرد، له كاتی پڕۆڤه‌كردن دا هه‌ستی كرد ده‌نگی من شیاوه بۆ ئه‌و ئاوازه‌ی كه داینابوو، بۆیه ڕۆژانه دوای ته‌واو بوونی پرۆڤه، هه‌ر له باخچه‌كه دا چه‌ند جارێك ئاوازه‌كه‌ی بۆ ووتمه‌وه، دواجار ووتی ده‌توانی وه‌ك من بیڵێیته‌وه، منیش به هه‌ست و سۆزی خۆم ئاوازه‌كه‌م بۆ ووته‌وه، زۆری پێ خۆش بوو ،ووتی ئه‌وه ئاوازی خۆمه و پێشكه‌شت بێ، ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گۆرانی تری ناوازه‌ی تیپ له هاوینی ئه‌م ساڵه‌دا تۆماركرا، گۆرانییه‌كه ناوی په‌شیمانییه و ئاوازی مامۆستای خوالێخۆشبووه هۆنراوه‌كه‌شی هی شاعیر كاك نازم دڵبه‌نده.
*كامه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ند وكه‌سانه ، كه‌هاوكارو هاندانی به‌رێزت بوون؟
ئه‌ڵبه‌ت له هه‌ر كارێكی هونه‌ری كه‌سانێك هاوكار و دڵسۆزت ده‌بن، وه ئه‌وانه‌ی هاوكاری منیان كردووه مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) و مامۆستا (وریا ئه‌حمه‌د)و كاك (حه‌میدی بزق) وه هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپی نالی و كاك (سید ئه‌حمه‌د ڕواندزی)، رێز و حورمه‌تم هه‌یه بۆ هه‌موویان، خوای گه‌وره له مامۆستا سید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی خۆش بێت.
*ئه‌و گۆرانیبێژانه كامه‌ن كه‌كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تۆدا هه‌بووه؟
- هه‌ر له مناڵیمه‌وه سه‌رسامی ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو بلیمه‌ته‌كانی ئاواز و گۆرانی كوردی، قادر كابان و كه‌ریم كابان بووم، زۆر جار حه‌زم كردووه یه‌كێك له گۆرانیه‌كانیان بڵێمه‌وه، یادیان به خێر و گۆڕیان پڕ نور بێ.
*بۆچی به‌رهه‌می نوێت نییه؟
من له ساڵی 2002وه وه وازم هێناوه هه‌ستم كرد ئیدی جێگای من نابێته‌وه له‌و بازاڕه‌ی ئه‌مڕۆی به ناو هونه‌ر و ته‌مه‌نیش هۆیه‌كی تری وازهێنانمه هه‌ر بۆیه‌ش له‌و ساته وه‌خته‌وه هیچ به‌رهه‌مێكم نییه.
* ئاستی هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی له ئێستادا له چ ئاستێك دایه؟
- ئه‌گه‌ر ئیغراوات و ئیمتیازات لێبگه‌ڕێت ئێستاش شتی جوان و چاك ده‌كرێت.
* چۆن ده‌ڕوانیته گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان؟
-ماشا‌ڵڵا ئه‌مڕۆ بێ سانسۆر ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات و پولدار بێت، ده‌بێته شازی هونه‌رمه‌ند له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌یان چاوپێكه‌وتن و ده‌یان كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
*رۆڵی میدیا (تیڤییه‌كان) له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی كوردی به ئه‌رێنی ده‌بینی؟
-خوا خێریان بنوسێ هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كان جار جاره وه‌ك یادێك گۆرانییه ڕه‌سه‌نه‌كان په‌خش ده‌كه‌ن.
*ئه‌و په‌نده‌ی له ژیانتا بڕوات پێی هه‌یه؟
- هه‌ر چه‌ندێكم زانیبێ ، ئێستا زانیم كه هێشتا هیچ نازانم.
* به‌كورتی چی ده‌ڵیت بۆ (خۆشه‌ویستی ، هیوا ، ژیان )
-ده‌كرێ ئه‌م سێ ووشه جوانه ئاوێته‌ی یه‌كتر بن، ئێمه هه‌ر هه‌موومان وه‌كو مرۆڤ ئه‌گه‌ر ناخمان پڕاوپڕ نه‌بێ له سۆز و خۆشه ویستی بۆ ده‌وروبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌ژین به هیواو ئاواته‌وه نه‌ژین هیچ جیاوازیه‌كمان نابێ له گه‌ڵ بونه‌وه‌رانی تر.
دیمانه- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.