دیمانه: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
یه‌كێك له‌و هونه‌رانه‌ی كه له نێوان رۆژنهمهو گۆڤاره‌كاندا گرنگی زۆری پێده‌رێت و رۆڵی هه‌یه له سه‌رنجراكێشانی خوێنه‌ران بواری نه‌خشه‌سازی و دیزایینه وه‌كو پسپۆری تایبه‌یت له بواری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵسه‌وكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌نێو كوردستانیش گرنگی زۆری پێده‌ردێت یه‌كێك له‌وانه‌ی خاتوو "حه‌لیمه محه‌مه‌د" كه ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له‌م بواره دا بۆ زیاتر ئاشنا بوون ،به كار‌و چالاكییه‌كانی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
*سه‌ره‌تایی چوونه ناو كاری هونه‌ری دیزاینه‌ری رۆژنامه‌وانی ، چۆن بوو؟
- سه‌ره‌تای ساڵی 2003 هاتمه بواری راگه‌یاندن و له گۆڤاری گوڵان دامه‌زرام. ئه‌ركی من سه‌ره‌تا تایب كردن بوو، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م كۆمپیوته‌ر گشتگیر نه‌بوو، كه‌م كه‌س بابه‌ته‌كانی خۆی به تایب كراوی ده‌ناردن و زۆرتر به‌ده‌ست ده‌نووسران. هه‌ر ئه‌وكات زۆر هۆگریم به‌كاری نه‌خشه‌سازی هه‌بوو، ده‌مویست له‌م بواره‌دا خۆم تاقی بكه‌مه‌وه. حه‌ز و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك، دهتگهیهنهته مه‌به‌ست. منیش زۆر حه‌زم له‌و بواره بوو، هه‌وڵیشم له پێناویدا.
*به‌بۆچوونی به‌رێزتان بنماكانی هونه‌ری دیزاینه‌ری رۆژنامه‌وانی چین؟
- هونه‌ری نه‌خشه‌سازی له رۆژنامه‌دا، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له هونه‌ری بیناسازی! ره‌نگه لاتان سه‌یر بێ ئه‌م دوو هونه‌ر وه‌ك یه‌ك ده‌چوێنم! له بیناسازیدا ده‌بێ سه‌ره‌تا نه‌خشه‌یه‌كی باش هه‌بێت، پاشان كه‌ره‌سته‌كانی سازكردنی بینا. له هونه‌ری دیزاینه‌ری گۆڤار و رۆژنامه‌شدا هه‌مان بنه‌ما هه‌ن، ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا له زه‌ین و بیری نهخشهسازدا بیرۆكه و نه‌خشه‌كه هه‌بێت، پاشان كه‌ره‌سه‌كان وه‌ك وێنه و مانشێت و كه‌ره‌سته‌كانی گرافیكی هه‌بن، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه زیاد بكه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان چ بۆ بیناسازی و چ بۆ دیزاینی رۆژنامه و گۆڤار له‌به‌رده‌ستدابن، گه‌ر وه‌ستایه‌كی شاره‌زا، هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ستره‌نگین نه‌بێ، نه بینایه‌كی جوان و نه دیزاینێكی سه‌رنج راكێش له رۆژنامه و گۆڤاردا دێنه به‌رهه‌م..
*ئێوه له‌سه‌ر چ بنمایه‌ك دیزاینه‌ری بابه‌ت داده‌رێژن؟
- سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كه به زه‌ینمدا دێت، پاشان بیرۆكه‌كه ده‌خه‌مه بواری كردارییه‌وه، هه‌رچه‌نده جاری وا هه‌یه هه‌ر له‌كاتی كاره‌كه‌دا بیرۆكه‌یه‌كی دیكه‌م بۆدێت، هه‌ر بابه‌ته و شێواز و بنه‌مای خۆی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌و دیزاینه‌ی بۆ بابه‌تێكی هونه‌ری یا ته‌ندروستی یا ره‌نگاوره‌نگ ده‌كرێت، ناكرێت هه‌مان شێواز و بیرۆكه بۆ بابه‌تێكی سیاسی یا ئابووری و ئه‌ده‌بی دابندرێت.. بابهتهكان خۆیان بنه‌ما داده‌ڕێژن..
*وه‌كو زانراوه دیزاینی رۆژنامه‌وانی دوو به‌شه تیبۆگرافیا كه له‌سه‌ر پیت و وشه مانشێت..ده‌بێت ئه‌وی تریان گرافیك كه وێنه‌و جوڵه و پانتایی سپی ..ده‌بێت تۆ زیاتر له‌سه‌ر كامه كارده‌كه‌یت؟ بۆچی؟
هیچ كام له‌و دوو به‌شه به‌بێ یه‌كتر نابن، نه تیۆگرافیا به‌بێ گرافیك ده‌بێت و نه گرافیك به‌بێ تیبۆگرافیا. ئێوه سه‌رنجتان داوه‌تێ جار هه‌یه له بابه‌تێكدا به‌رله‌هه‌موو شتێك وێنه‌كه سه‌رنجت راده‌كێشێ، ته‌نانه‌ت جار هه‌یه خوێنه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خوێندبێته‌وه، له‌و وێنه‌یه‌ی كه داندراوه، ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه ده‌زانێت. له به‌شی تیبۆگرافیادا فۆنت رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ. هه‌تا دیزاینه‌ر فۆنتی جۆراوجۆری له‌به‌رده‌ستدابێ، ده‌توانێ ده‌ستی ئاوه‌ڵاتر بێ. ئه‌گه‌ر له‌بابه‌تێكدا وێنه نه‌بێ، ئه‌و بابه‌ته وه‌ك ئه‌وه وایه گیانی به‌به‌ردا نه‌بێ. نه‌خشه‌سازی سه‌ركه‌وتوو ده‌توانێ به‌بێ وێنه‌ش به كاره‌كته‌ركانی دیكه‌ی نه‌خشه‌سازی وه‌ك گرافیك و وێنه‌ی ڤیكتۆر ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه.
*تاچه‌ند ته‌كه‌نه‌لۆژیا كاریگه‌ری له دیزاینی رۆژنه‌مه‌وانی هه‌بووه؟
- سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم من سه‌رده‌مێك هاتمه ناو بواری راگه‌یاندن و نه‌خشه‌سازییه‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیا هه‌موو جومگه‌كانی بواری رۆژنامه‌نووسی گرتبۆوه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به ده‌ست ده‌نووسران كه‌متر بوونه‌وه و خه‌ڵك هه‌ر له‌لای خۆیه‌وه بابه‌ته‌كانی به تایب كراوی ده‌ناردن. ته‌كنه‌لۆژیا كارئاسانییه‌كی زۆری بۆ ئه‌م بواره ره‌خساندووه، ده‌زانم پێشووتر، نه‌خشه‌سازانی ئه‌م بواره چه‌ند كاتی خۆیان بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان كردووه. پێشووتر ره‌نگه له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی رۆژنامه دیزاین نه‌كرابا، به‌ڵام ئێستا ده‌كرێ له مه‌ودایه‌كی كه‌مدا دیزاین بكرێ. كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌ر ئه‌م بواره وه‌ك ئه‌وه‌یه كه له گه‌شتن كردن به پێ تا گه‌شت كردن به فڕۆكه چه‌نده‌ی جیاوازه.. كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا له دیزاینی رۆژنامه‌دا وه‌ك كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیایه له هونه‌ری سینه‌مادایه.
*ئاستی دیزاینه‌رانی كوردستان له‌چ ئاستێك دایه؟
- نه‌خشه‌سازی هونه‌ره. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌هره‌ی ئه‌و هونه‌ره‌ی نه‌بێ نابێته نه‌خشه‌ساز. هونه‌رێكه وه‌ك هه‌موو هونه‌ری تر. نه‌خشه‌ساز ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌و به‌هره‌ی هه‌بێ و پاشان به خولیا و ماندووبوونی خۆی بیگه‌یه‌نێته لووتكه. هه‌موو كه‌س گۆرانی ده‌ڵێت، به‌ڵام هه‌موو كه‌س هونه‌رمه‌ند نییه، بۆیه خه‌ڵك هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌كان له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی ئاسایی لێكجیا ده‌كاته‌وه. هونه‌ری نهخشهسازیش وایه. له كوردستانیشدا به سه‌دان كه‌س كاری نه‌خشه‌سازی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا گه‌یشتوونه‌ته لوتكه، رێژه‌یان زۆر كه‌مه.. هه‌ندێك له گۆڤار و رۆژنامه‌كان به‌راستی دیزاینه‌ری باشیان هه‌یه و هه‌ندێكیش هه‌ر له‌كۆڵ خۆی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی هونه‌ری نه‌خشه‌سازیان هه‌یه سه‌ربازی ونن. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بابه‌تێك سه‌رنجیان راده‌كێشێ، سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له نووسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، پاشان له‌سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه و گۆڤاره‌كه، ئه‌وه‌ی له‌بیریان نه‌بێ، دیزاینهرهكهیه.. له‌ناو ئه‌و هه‌موو گۆڤار و رۆژنامانه‌دا ئه‌سته‌مه ئاستی خاوه‌ن هونهرانی ئه‌و بواره هه‌ڵبسه‌نگێندرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.