كاتیك سه‌یرى لاپه‌ڕه‌كانی میژووی پڕخهباتی پارتی و ماڵباتی بارزانی ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه ده‌یان جوامێر و قاره‌مان و شه‌هیدی ماڵباتی بارزانی گیانی خۆیان كردۆته قوربانی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌سه‌دان هه‌زار پیشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گیانی خۆیان به‌شه‌هیدی به‌خشیوه به خاكی كوردستان و پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان. بۆ رێزلێنان له قوربانیدانی ئه‌و جوامێرانه پیویسته به‌رده‌وام یادی ئه‌و شه‌هید و گیانفیدایانه بكه‌ین كهژیانیان بریتی بووه له خه‌بات و به‌رخودان و قوربانی بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌مڕۆش یادی یه‌كیك له‌و جوامێرانهدهكهین، كه‌ته‌مه‌ن و ژیانى خۆی له پێناو كوردستان ته‌رخان كرد بوو، ئه‌ویش جوانه‌مه‌رگ دلۆڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانییه، كه دلۆڤانێكی بێ وێنه‌بووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، ئه‌مڕۆ و تاهه‌تا دلۆڤانی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و دلۆڤانه كورد په‌روه‌ر ده‌بێت كه هه‌موو ژیانی خۆی بۆ دلۆڤانی كوردستان ته‌رخان كردبوو. هه‌زارن سڵاو له یادی (دلۆڤان ئیدریس مه‌لامسته‌فا بارزانی) و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان.
ژیاننامه‌ی دلۆڤانی ئیدریس بارزانی:-
دلۆڤان بارزانی كوڕی شه‌هیدی جوانهمهر ئیدریس بارزانییه، نه‌وه‌ی رابه‌ری كوردایه‌تی مه‌لامسته‌فای بارزانییه، ده‌كاته برازای جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی. دلۆڤان بارزانی قوتابییه‌كی ژیر و خه‌بات كارێكی ماندوونه‌ناسی رێبازی بارزانی نهمربوو. له ساڵی 1966 له ده‌ڤه‌ری بارزان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێر هاتۆته دونیاوه. دلۆڤان بارزانی له ته‌مه‌نی 9 ساڵی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هاوشیوه‌ی هه‌زاره‌ها خانه‌واده‌ی پیشمه‌رگه‌كانی ئهیلوول پاش نسكۆی شۆڕش ساڵی 1975 ئاواره‌یی ئیران ده‌بێت و له كه‌ره‌ج نیشته‌جی بوو. پاش ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مسعودبارزانی و ئیدریس بارزانی بۆ دریژه پیدانی شۆڕشی ئهیلوول، شۆرشی گوڵانیان به‌رپاكرد، دلۆڤان له گه‌ڵ براكه‌ی نێچیرڤان بارزانی له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا خرایه نێو رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یه‌كیتی قوتابیان و لاوانی كوردستان كرد.
دلۆڤان له ئاواره‌ی له ئیران رۆڵێكی چالاكی هه‌بوو له رێكخستنی قوتابیان و لاوان و گه‌نجانی هاوته‌مه‌نی خۆی له ریزه‌كانی شۆڕشی گوڵاندا. دواتر دڵۆڤان بارزانی وه‌كو گه‌نجێكی ماڵباتی بارزان په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی پارتى دیموكراتی كوردستان كرد و شانبه‌شانى باوكى سه‌ركرده‌ى نه‌مر ئیدریس بارزانى و مامى جه‌نابى سه‌رۆك مسعود بارزانى و براى كاك نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی گوڵان كرد.
دلۆڤان بارزانی كه‌سیك دلۆڤان و خۆشه‌ویست بووه لای جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان، هه‌رده‌م له بۆنه كۆمهڵاتییهكاندا نوێنه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كردووه، له‌دوایین قۆناغه‌كانی ژیانی، دلۆڤان بارزانی به‌شیوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و پڕۆفیشناڵ خه‌ریكی پڕوژه‌ی به ئه‌رشیفكردنی رووداوه‌كانی شۆڕشهیهك له‌دوایه‌كه‌كانی كوردستان بوو، تاوه‌كو دوایین ساته‌كانی ژیانی له خه‌بات و كاری حزبایه‌تی سڵی نه‌كردبوو.
به‌داخه‌وه له رۆژی دووشه‌ممه 2-4-2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولیر، له ته‌مه‌نی52 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و چووه به‌ر دلۆڤانی خودای گه‌وره له‌هه‌مان رۆژدا له مه‌راسیمیكی شایسته و به ئاماده‌بوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤانی بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتیمان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ته‌رمی خوالیخۆشبوو له مه‌زاری نه‌مران له بارزان به‌خاك سپێردرا. له‌م یاده‌دا هه‌زار سڵاو له گیانی پاكی ئه‌م تیكۆشه‌ره نیشتیمان په‌روه‌ره. هه‌موو دلۆڤانی ئیمه بۆ ئه‌م كه‌سه دلۆڤانه‌یه كه ژیانی خۆی بۆ خه‌بات و دلۆڤانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان ته‌رخان كردبوو.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك حه‌سره‌ته‌كانى نێو دڵم ئارام بكه‌م ده‌رباره‌ى كۆچى ناواده‌ى دلۆڤان بارزانى، ده‌خوازم له چه‌ند دێرێكدا یاده‌وه‌رى كۆچى كاك دلۆڤان بكه‌م، ئه‌گه‌ر چی هه‌رچی بكه‌م ئه‌و داخه گه‌وره‌یه‌ى له دڵمدا هه‌رگیز ده‌رناچێت كاتیك كاك دلۆڤان كۆچی دوایی كرد من له‌به‌ر ئه‌ركی سه‌ربازیم نه‌متوانی له مه‌رسیمی به‌خاكسپاردنی گیانی پاكیان ئاماده‌بم. كاك دلۆڤان بارزانی وێرای خه‌بات و تێكۆشانی له هه‌ره‌تی لاوی‌دا، هه‌روه‌ها كه‌سێكى كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زابوو.
من ئه‌و مرۆڤه به مامۆستا و رێنشاندهرى خۆم ده‌زانم كه هه‌میشه هانى من ده‌دا كه به‌رده‌وام له‌ئه‌ركى رۆژنامه‌وانى و به‌تایبه‌تى مێژووى خه‌باتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رده‌وام بنوسمه‌وه و بهنهوهكانى دوا رۆژ و ئاینده‌ى كوردستان ئاشنا بكه‌م، یادى به‌خێر كاك دلۆڤان پێش كۆچى دوایى به‌منى گووت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین قاره‌مانی وڵات ده‌چین بۆ به‌رزایه‌كانی دوژمن شكێن و پاڵه‌وانانی مه‌یدان ته‌خت. پێكه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌و قاره‌مانانه لهگهنجاتى خۆیان له‌گه‌ڵ برنهوهكانیان له‌و شوێنانه‌دا پارێزگارى له كوردستانیان ده‌كرد. ده‌چین له‌وێ گوێ له چیڕۆكه‌كانیان ده‌گرین. هه‌تا كاك دلۆڤان بارزانى زۆر له‌لاى مامى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى نزیك بوو و زۆر مامى خۆش ده‌ویست و به‌نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و به‌شدارى له پرسه‌كان دهكردسهردانى خه‌ڵك و یا نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وان بووله كێشه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى، كاك دڵۆڤان بارزانى زۆر لاى گه‌نج و لاوه‌كان زۆر خۆشه‌ویست بوو. هه‌ڤاڵ دلۆڤان...
له ژینێكى كه‌م ته‌مه‌ن و ناواده‌دا كۆچى دواییت كرد... وهغهرت خێر و گۆرت پڕ نور قوربان. ئێستاش هندێ جار له‌یادم ده‌چت كه مردیت. ده‌ست ده‌ده‌مه ته‌له‌فۆنه‌كه‌م و ده‌چمه سهرناوت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنت بۆبكهمهوه پێت بلێم قوربان له‌فلان شوێن و فلان كه‌س مردووه كهبچین بۆ پرسه.. به‌ڵام...كاتێك هه‌ڤاڵ دلۆڤان هه‌واڵى شه‌هیدبوونى قاره‌مانێك ده‌بیست ته‌له‌فۆنى بۆ ئێمه ده‌كرد و سهربوورى و دڵنه‌وایى ئێمه ده‌دایه‌وه و ده‌یگوت (ده‌بێ بۆ كوردستان قوربانى بده‌ین)، له هه‌ر شوێنێكى كوردستان پرسه شه‌هید و قاره‌مانێك هه‌بووایه به‌یه‌كه‌وه به‌شدارى پرسه‌كه ده‌بووین و له ڕێگادا چه‌ندین یاوهدهوهری ئاواره‌یى و خه‌باتی باوك و مامى بۆ ئێمه ده‌گێڕایه‌وه.
زۆرجار و له زۆر بۆنه‌دا له‌خزمه‌تى دلۆڤان دابووم كاتیك هه‌ڤاڵانی بارزانی نه‌مر و پێشمه‌رگه‌ی دیرێنهكانی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه و سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدان و پككهوته و برینداره‌كانی سه‌نگه‌رى به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه. كاك دلۆڤان بارزانی وه‌كو قوتابییه‌كی رێبازی بارزانیی نه‌مر هه‌رده‌م خۆی به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌زانى. دلۆڤان بارزانی له‌دوایین قۆناغه‌كانی ژیانی خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كی گهرورهبوو بۆ كۆكردنه‌وه و به‌ئه‌رشیف كردنی دیكۆمینت و وێنه‌وه و به‌ڵگه‌نامی شۆڕشه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها هیواخوازی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو. هه‌ڤاڵێكی هاوكار و هانده‌ری كاری رۆژنامه‌وانیم بوو. هه‌رچه‌ندی یادگارییه‌كانی كاك دلۆڤان بارزانی بنووسمه‌وه ناتوانم ته‌نها قه‌تره‌یه‌ك له دلۆڤانی ئه‌وزاته تۆماربكه‌م. بۆیه ده‌ڵیم: "قوربان ته‌مه‌نێكی كورت ژیای به‌ڵام به‌قه‌دره دوو ته‌مه‌نی خۆت خه‌بات و تیكۆشان كردووه و ئه‌گه‌ر من منیش به‌قه‌د دوو ته‌مه‌ن تۆ بژیم هیشتا ناتوانم ژیان و خه‌بات و یادوهرییهكانت تۆمار بكه‌م...( هه‌میشه له یادمانی كاكه دلۆڤان).
له‌یادی یه‌ك ساڵه‌ى كۆچى دوایى دلۆڤان بارزانیدا په‌یمان ده‌ده‌م وه‌كو كاك دلۆڤان له‌سه‌ر ریبازی بارزانی نه‌مر به‌رده‌وابم له خزمه‌تی كورد و كوردستان. له‌م یاده‌دا هه‌زان سڵاو له گیانی پاكی دۆڤان ئیدریس بارزانى وهغهری خیر و گۆڕی پڕ نور بیت، جیگای به‌هه‌شتی ئارام بێت.
ئاماده‌كردن/ سه‌فه‌ر یوسف میرخان ژاژوكى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.