Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:14

سه‌عد که‌ریم :ره‌خنه‌گری شێوه‌کارمان که‌مه‌

زیاتر حه‌ز به‌ رێبازی سروشتی (واقعی) ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند "سه‌عد كه‌ریم" له‌ ساڵی 1964 له‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر ی له‌ موسڵ به‌ده‌ست هێناوه‌ یه‌كه‌م پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ ساڵی 1999 كردۆته‌وه‌ ناوبراوه‌ یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی توانیویه‌تی جێ په‌نجه‌ی خۆی له‌ بواری (خۆش نووسی و شێوه‌كاری) دیاری بكات خاوه‌نی چه‌ندین چالاكی هونه‌رییه‌ به‌شداری چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌شی كردوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ پێویستمان زانی وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵی دا سازبده‌ین:  

پ/ سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌ری خۆت چۆنیه‌تی ئاشنا بوون به‌هه‌ردوو هوناره‌كه‌(خۆش نووسی و شێوه‌كار) بكه‌یت؟

وه‌/ سه‌ره‌تا له‌ ساڵی 1987 له‌ په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان به‌شی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر ده‌ستم پێكرد به‌شداری پیشانگای ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی بۆ هونه‌ری شێوه‌ كاری و خه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌رمه‌ند خوالێی خۆشبێت مامۆستا (موفید ) وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌ر مه‌ند (كه‌نعان مه‌غدید) كه‌ ئه‌ویش له‌ به‌شی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری بوو به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان ده‌كرد له‌ دوای دا سالی 1992 بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ مامۆستای هونه‌ر بووم له‌ ئاماده‌یی (كوردستانی كوران) ساڵی 1994 بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ له‌ په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان له‌ هه‌ولێر وه‌ك مامۆستای هونه‌ر ده‌ست به‌كار بووم له‌ 2005 هه‌تا ئێستا له‌ چالاكی قوتابخانه‌كان په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند وه‌ك مامۆستا له‌ به‌شی شێوه‌كاریم له‌ 2008وه‌ به‌شداری پیشانگه‌ی ساڵانه‌ی مامۆستایانی شێوه‌كاریم كردووه‌ وه‌ یه‌كه‌م پیشانگه‌ی تایبه‌تیم له‌ ساڵی 1999 له‌ په‌یمانگه‌ی مامۆستایان كردۆته‌وه‌ له‌ سالی 1995 كاری خۆش نوسیم كردووه‌ له‌ 2007 بومه‌ ده‌سته‌ی كار گێری كۆمه‌ڵه‌ی خۆش نوسانی هه‌ولێر وه‌ك به‌ر پرسی چالاكیه‌كان.

پ/  چ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه‌له‌ نێوان هونه‌ری خۆش نووسی و هونه‌ری شێوه‌كاریدا؟

وه‌/ په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ری خۆش نووسی و شێوه‌كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هونه‌ری خۆش نووسی له‌سه‌ر زمانی ئه‌ندازیاری خه‌تی عه‌ره‌بی كه‌(إبن مقله‌) یاساو بنه‌ره‌تی ئه‌و هونه‌ره‌ی دانا وه‌ پێوانه‌ كردنی تۆناتی شێوه‌ی خه‌تی دانا وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پله‌ی وه‌زیری هه‌بوو له‌ سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان توانی سوود له‌م پله‌یه‌ وه‌رگرێ و هونه‌ری خۆش نووسی به‌ شێوه‌ی نووسین بینیته‌ ناو كارو باری میری (علی شكل كتابه‌ فی دواوین الدوله‌) وه‌ هه‌ر وه‌ها خۆش نوسی گه‌وره‌ (علی بن هلال البغدادی) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (بابن البواب) تۆنیكی تری دا خۆش نووسی ئه‌و وای به‌دی ده‌كرد كه‌ بیت له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ و كه‌ سه‌ری هه‌بیت له‌گه‌ڵ له‌ش و ئه‌ندامه‌كانی وه‌ هه‌روه‌ها مامۆستای گه‌وره‌ له‌ قوتابخانه‌ی بغدادی كه‌ له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان بوو ئه‌ویش ناوی (یاقوت المستعصمی ) ئه‌ویش تۆنیكی تری رۆحی پێبه‌خشی و توانی بیكاته‌ شێوازیكی ئه‌ندازیاری زیندوو ئینجا شێوه‌كاری كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خۆش نوسیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: 1. كه‌ پێك دێت له‌ خال 2. خه‌ت (هێل) 3. شێوه‌ (الشكل) 4. قه‌باره‌ 5.ره‌نگ 6. ئاراسته‌ (الاتجاه) 7. هاوه‌نگی 8. گونجان و نه‌ گونجان 9.دووباره‌.

پ/  له‌ بواری نیگار كردنتدا به‌رێزتان له‌چ رێبازێكی هونه‌ری كارده‌كه‌ن؟

وه‌/ من زیاتر حه‌ز به‌ رێبازی سروشتی (واقعی) ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش له‌ كاره‌كانم ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

پ/  هونه‌ری نیگار (شێوه‌كاری) ئێستا له‌ كوردستان چۆن ده‌بین؟

وه‌/ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كاره‌ مرۆییه‌ كان و به‌ تایبه‌تی هونه‌ر له‌ ئاستیكی باشدا نیه‌ چونكه‌ به‌شێكی زۆری شێوه‌ كاران هونه‌رمه‌ندی ئه‌م بواره‌ ناتوانن خۆیان ته‌نیا بۆ بواری شێوه‌كاری ته‌رخان بكه‌ن یان خه‌ریكی كاری ترن تابتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن هه‌ر ئه‌ وه‌ شه‌ كاریگه‌ ری خراپی كردۆته‌ سه‌ر بواری هونه‌ری و خودی هونه‌رمه‌ند وه‌ خاڵیكی تر

له‌ گرفته‌كانی هونه‌ری شێوه‌ كاری ئه‌وه‌ یه‌ ره‌خنه‌گری شێوه‌ كاریمان كه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری تابلۆكان دیار بكات ، وه‌ نه‌ بوونی گه‌له‌ریه‌ كی ئاست به‌رز تایبه‌ت به‌ هونه‌ری شێوه‌ كاری ئه‌گه‌ر ئاورێك له‌ گه‌له‌ریه‌ ناودار و جیهانیه‌كان بده‌ینه‌وه‌ ده‌ زانین گه‌له‌ری مانای چیه‌ وه‌ چیمان پێشكه‌ش ده‌ كات وه‌ بۆپیش بردنی ئه‌م هونه‌ره‌ به‌رزه‌ خۆ رۆشنبیر كردنه‌ له‌م بواره‌ پێویسته‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌ قوتابخانه‌كان گرنگی به‌ وانه‌ی هونه‌ر بدرێت و مامۆستای پسپۆرو به‌ئه‌زمونی بۆ دابین بكرێت .

پ/ تاچه‌ند لایه‌نی په‌یوه‌نیدار هاوكاری هونه‌رمه‌ند ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی پیشانگا؟

وه‌/ هاوكاریه‌كان له‌ ئاستی پێویستی هونه‌رمه‌ندان نین به‌ جۆرێك ده‌توانم بڵێم خه‌ریكه‌ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.

پ/كاریگه‌ری كام له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد یان جیهانی  له‌سه‌ر تۆ هه‌بووه‌؟

 وه‌/ به‌ زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان سه‌رسامم به‌ تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی جیهانی(رام برانت).

پ/ له‌ كۆتاییدا زۆر سوپاس بۆ به‌رێزتان ئه‌گه‌ر بكرێت دوا پرۆژه‌تان بزانین؟

وه‌/ زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن هاوكارمان بێت خۆم بۆ پیشانگه‌یه‌كی  تر ئاماده‌ ده‌كه‌م.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.