هێرشى سوپای توركیا پێى نایه ڕۆژی 34ه‌میندا و رۆژانه سووپاى توركیا به‌رده‌وام به چه‌كی قورس هێرش ده‌كاته سه‌ر سنوورى ناوچه‌كانى عه‌فرین و له‌و ماوه‌یه‌دا به ده‌یان هاولاتى مه‌ده‌نى بوونه‌ته قوربانى و چه‌ندین ناوچه و باله‌خانه له عه‌فرین روخێنراون، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وتووته‌وه .
سه‌ره‌تاى له‌شكر كێشى سوپاى توركیا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێوان ڕوسیا‌و توركیا‌و ئێران هێزه‌كانی توركیا سه‌رپه‌رشتی 14 ناوچه ده‌كه‌ن له ئه‌دلب بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌نێوان به‌ره‌ی نوسره و حكومه‌تی سوریادا،ماوه‌ى 32رۆژه حكومه‌تی توركیا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پارتی یه‌كێتى دیموكرات "په‌یه‌ده" سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه، هێرشى سه‌ر كانتۆنى عه‌فرین ده‌كات، به‌و بیانوه‌ى كه ئه‌و ناوچه‌یه له سنوورى توركیاوه نزیكه و توركیا هه‌میشه به مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئه‌منى قه‌ومى خۆى، هه‌روه‌ها پێشتر‌و ئێستاش توركیا ناڕه‌زایی نیشانداوه له‌و هاوكارییانه‌ی سه‌ربازى ئه‌مریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ك ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌كردووه كه ئه‌مریكا 4900 چوار هه‌زارو نۆسه‌د بارهه‌ڵگر چهكو ته‌قه‌مه‌نی به‌هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)و شه‌ڕڤانان داوه، بۆیه توركیا به‌رده‌وامه له‌بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر گوند‌و ناوچه‌كانی عه‌فرین و به‌ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره، هه‌رچه‌نده ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده باسی له‌وه‌كردووه له‌كاتی هێرشی ئه‌رته‌شى توركیا ئه‌وه هاوشێوه‌ی كۆبانێ به‌رخودان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن په‌لاماره‌كانى داعشیان له كۆبانی تێكشاند، توركیا له‌سیناریۆی دایه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ سه‌ربازییه له باكورو باشوره‌وه خستوویه‌تیه سه‌ر عه‌فرین، به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووریا ده‌ست به‌سه‌ر باشوهری عه‌فریندا بگرێت به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و لاوازكردنی ئیداره‌ی كوردی له‌و سنوره‌و ڕاده‌ستبوونه‌وه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌لام یه‌كه‌م قوناغى ئه‌و خه‌ونه‌ى توركیا راست ده‌رنه‌چوو، له دوو رۆژى رابردوودا رژێمى سوویا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى خۆى ڕه‌وانه‌ى عه‌فرین كرد، بۆ پاراستنى شاره‌كه له بۆردۆمانى سووپاى توركیا، كه ئه‌مه‌ش دلگرانى توركیا زیاتر كرد‌و ده‌ستى دایه هێرش كردنى چرو زیاتر بۆ سه‌ر عه‌فرین و سووپاكهى سووریا.
له‌م باره‌وه عه‌بدوالقادر عفیدلی یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ڕۆژنامه‌ی "تایمزی به‌ریتانی" باسی له‌وه‌ى كردووه، كه بوونی پێگه‌ى ئه‌مریكا له سووریا ده‌بێته هۆی زه‌مانه‌تی كورد له ڕۆژئاوا‌و كوردیش وه‌ك فریادڕه‌سێك ته‌ماشای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی حكومی زاتیدا.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه، كه تاكه هێز له سووریا هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵبچنێت و ڕێگری له‌هه‌ژموونی شیعه‌گه‌ری و سیاسه‌ته‌كانی ڕوسیا بكات، هێزه‌كانی پهپهگهو یه‌په‌ژه‌یه باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده‌یه، له‌ئێستادا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان، كۆڵۆنێڵ ڕه‌یان دیلۆن وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان باسی له‌وه‌كردووه، هێزێكی نوێ كه ژماره‌یان 30 هه‌زار سه‌ربازه بڵاوه‌یان پێده‌كرێت به ڕووباری فوراتدا له سنوری نێوان توركیا‌و عێراق و سووریا، ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وه لێكده‌درێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی توركیا به‌رامبه‌ر عه‌فرین.
پێشتر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى و چالاكوانى جیهانى له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیاوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كانتۆنى عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان هه‌ڵوێستیان راگه‌یاندبوو و داوایان كردبوو كه رێگه‌نه‌درێت عه‌فرین ببێته كۆبانێیهكى دیكه، به‌لام توركیا به بێ گوێ دانه پرێنسیپهكانى مافى مرۆژ و هه‌لوێستى نێوده‌وله‌تى ئه‌م دۆخه‌ى له عه‌فرین دروست كرد.
به‌پێى ووته‌ى شاره‌زایانى سه‌ربازى نێوده‌وله‌تى "توركیا هه‌رگیز ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی روسیا و ئێران و سووریا و بێباكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رگرتن به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، تێیدا نه‌بێت.
عه‌فرین ،كوردداغ
له لایه‌كى تره‌وه "دایانه دارك" كه نووسه‌رێكی ناودارى بهریتانییهو له‌سه‌ر كلتورى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له بابه‌تێكدا له ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) باس له عه‌فرین و سرووشته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌رباره‌ی مێژووی عه‌فرین و كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت" ناوچه‌ى عه‌فرین به "كوردداغ" واته (چیاى كوردان) ناسراوه، له عه‌فرین 360 گوندى كوردنشین هه‌ن كه چڕترین ناوچه‌ى كوردنشینى سوریا پێكده‌هێنن.
له ماوه‌ى 7 ساڵى جه‌نگى ناجێگیر و ناوخۆى سووریا، ناكۆكى و ململانێى پارته‌كان به ڕۆتینى نه‌خشه به‌رهه‌م دێنن و هه‌وڵى كۆنتڕۆڵى ئه‌و هه‌رێمانه ده‌ده‌ن كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵى خویان دایه‌و ناوچه‌كانى سووریا به به‌رده‌وامى له گۆڕان دان.
شارى عه‌فرین-یش كۆتا قوربانى ده‌ستى توركیایه ، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى هاتاى و باشوورى ئیدلیبى ژێر ده‌سته‌ى سوپاى ئازاد، كه ئێستا هێزه‌كانى توركیا چوار دهورهى عه‌فرینیان داوه بۆ په‌لاماردانى هێزه كوردییه‌كان كه ناوى تیرورستی خستوته پالیان و ده‌یه‌ویت له ناوچه‌كه‌یان ده‌ریان بخات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندوه كه منبج راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه و شاری عه‌فرین و چیای قه‌ندیلیش كه باره‌گای سه‌ره‌كیی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه، رزگارى ده‌كه‌ن.
عه‌فرین له ووتاره‌كانى ئه‌ردۆغاندا
له كۆنگره‌ی لقی ریزه-ی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی گشتیی ئاكەپە و سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند" له سوریا ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ته‌واوده‌بێت، عه‌فرین رزگار ده‌كه‌ین، منبج راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه و ناوچه‌كانی دیكه‌ش له تیرۆر پاكده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌ك ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "له عێراق چه‌ند شوێن هه‌بێت به تایبه‌تی "قه‌ندیل"، كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ كرده‌ی تیرۆریسیتی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، رزگارى ده‌كه‌ین"، وتیشی: "تهماشاكهرنابین به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی له لیبیا ده‌گوزه‌رێت و به هه‌موو هێزمانه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له‌و شه‌ڕی براكوژییهی هه‌وڵده‌درێت له كه‌نداو هه‌لبگیرسێت، ئه‌و فیتنه‌یه ده‌كوژێنینه‌وه كه ده‌درێت بۆ بڵێسهكردنی ئاگری مه‌زهه‌بی".
ئه‌مه‌ریكا و توركیا كه له ماوه‌ى رابردوودا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت پهوهندیى نێوانیانی قوڕس كردووه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێرشى سوپاى توركیاش بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین ببێته به‌شێكى ئه‌و هه‌موو كێشانه‌و بارى سه‌رشانى توركیا گرانتر بكات.
ماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت كۆمه‌ڵێك بابه‌ت په‌یوه‌ندیى نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى ئاڵۆز كردووه، سه‌ره‌تا له كێشه‌ى گرتنى فه‌رمانبه‌رێكى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستى پێكردوه، دواتر كێشه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن كه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه و توركیا به‌سه‌ركرده‌ى كوده‌تاكه‌ى ته‌مووزى 2016ى ده‌زانێت، دواتر پرسى قودس، له‌وێشه‌وه پرسى هاوكاریییهكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پرسى عه‌فرین بووه‌ته بابه‌تێكى گه‌رموگوڕ كه ئاخۆ له سه‌ر ئه‌م شاره‌ش ئه‌م دوو وڵاته به‌ریه‌كتر ده‌كه‌ون یاخۆد نا؟.
هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌كانى ئه‌مریكا له‌باره‌ى عه‌فرین
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردمانه‌كانى توركیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى رایگه‌یاندوه كه هاوكاریى هێزێك ده‌كه‌ن كه له باكورى سووریا دروست ده‌كرێت، ژماره هێزه‌كه 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ئه‌ركیان پاراستنى سنووره‌كه ده‌بێت، به‌شێكى زۆرى هێزه‌كه‌ش له‌و چه‌كدارانه پێكهاتوون كه له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دان.
توركیا كه چاوه‌ڕوانى ده‌كرد به‌پێى به‌ڵێنه‌كان، ئه‌مه‌ریكا واز له پاڵپشتى هێزه كوردییه‌كان بهێنێت، ئه‌وا به‌م هه‌واڵه نیگه‌ران بوو، له‌م نیگهرانبوونهش ته‌نیا نییه، به‌ڵكو له چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ریه‌ك له رووسیا و سووریا و ئێران نیگه‌رانییان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دهربڕىوه.
پێشتر ماتیس وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دابوو كه به‌شى رۆژهه‌ڵاتى سووریا له ئه‌ستۆى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت و به‌شى رۆژئاواش له ئه‌ستۆى رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌بێت ، كه ئێران و رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌ده، ماتیس ئه‌م دابه‌شكردنه، به زمانێكى دیپلۆماسى گوت، وه داواى له به‌شار ئه‌سه‌د كرد هێزه‌كانى له‌به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵات نزیك نه‌كاته‌وه و هێرش نه‌كاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان.
هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ریه‌ككه‌وتنێك له نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عه‌فرین رووبدات، به‌ڵام گوته‌بێژى هاوپه‌یمانان ره‌تى ده‌كاته‌وه ناوچه‌ى عه‌فرین له سنوورى بهرپهرسیارێتى ئه‌وان بێت. بۆیه رایان دیلۆن ووتهبێژهى هێزى هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت" ناوچه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى توركیا له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى به‌رپرسیارێتى هاوپه‌یمانانه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا داواى له لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانان كردووه، گرژییه‌كانى سه‌ر سنوورى توركیا و سووریا هێور بكه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا گوتوویه‌تى، "یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) هاوبه‌شێكه له شه‌ڕى دژى داعش ناكرێت ده‌سبه‌ردارى بین و پشتگوێى بخه‌ین.
كاتێك ئه‌نكه‌ره دووفاقى ده‌نوێنێ له لایه‌ك له ناتۆ هه‌وڵ ده‌دات له ئۆپه‌راسیۆنى عه‌فرین وڵاتانى ناتۆ ئاگادار بكاته‌وه و له‌لایه‌كى تریش له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى سیاسى و سه‌ركرده‌كان ده‌یه‌وێ بێباكى نیشان بدات ، له‌وه‌ى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئۆپه‌راسیۆنى عه‌فرین ته‌واو ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه هاوكاریى هێزه كوردییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "عه‌فرین له سنوورى به‌رپرسیارێتى هاوپه‌یمانان نییه" مه‌به‌ست له‌و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى دژى داعشه كه ئه‌مه‌ریكا خۆى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات.
هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ى عه‌فرین
له ناو لێدوانى رۆژنامه‌وانى و زمانى دیپلۆماسى، چاودێرانى سیاسى راستییه‌كى تر ده‌بینن، پێیانوایه توركیا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئۆپه‌راسیۆنى عه‌فرین ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام له كۆتاییدا ره‌نگه خۆى زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م بێت و له‌گه‌ل دونیاى سیاسى به‌ركه‌وتن رووبدات.
شرۆڤه‌كارێكى تورك به ناوى "ئیسماعیل یاشا" له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت" توركیا مكوڕ بوو ئۆپه‌راسیۆنى عه‌فرین ده‌ست پێ بكات، جا ئه‌مه‌ریكا رازى بێت یان نا، پرسى ژیان و مردنه، توركیاش به‌رده‌وام ئومێدى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا پشت له هێزه كوردییه‌كان بكات.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م شرۆڤه‌كاره توركه، "ئه‌دیب علێوى" كه شرۆڤه‌كارێكى سه‌ربازیى عه‌ره‌به ده‌ڵێت" توركیا هه‌وڵ ده‌دات رهزامهندییهكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بهێنێت". له‌باره‌ى به‌ریه‌ككه‌وتنى توركیا و ئه‌مه‌ریكا، علێوى ده‌ڵێت" ئۆپه‌راسیۆنى عه‌فرین گرژیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا زیاد ده‌كات و لێكه‌وته‌ى زۆرى ده‌بێت. خۆى كاتێك ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنى هێزه كوردییه‌كان ئاگاداركردنهوهكانى توركیاى فه‌رامۆش كرد، په‌یوه‌ندیی نێوانیان كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه".
ئێستاش عه‌فرین سه‌ردێڕى هه‌واڵه گه‌رم و گوڕهكانى زۆرێك له میدیاكانى ناوچه‌كه‌و جیهانه و هه‌موو گونده‌كانى عه‌فرین كه (350) گوندى هه‌یه گۆڕه‌پانى ئامانجى شه‌ڕێكى داسه‌پاو و نه‌خوازراوه به بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى ستراتیژى ده‌وڵه‌تى توركیا .
عه‌فرین له دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى سوریا ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنه‌وه پارێزگارى لێده‌كریت و بنكه‌و پێگه‌و سه‌نگه‌رى به‌هێزى به‌رگرى بۆ دابین كراوه كه به هه‌زاران شه‌ڕڤان مه‌زه‌نده ده‌كرێت و هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له زیاتر له (50) هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن بۆ یه پێناچێت ئه‌و شه‌ڕه وا به ئاسانى یه‌كلایى بكرێته‌وه .
نیگه‌رانى و گریمانه‌ی توركیا
عه‌فرین هه‌رچه‌نده شارێكه له سه‌ر كه‌نارى ده‌ریا نیه به‌ڵام نزیكترین خاڵ و پێگه‌ی كورده له ده‌ریایى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ داهاتووى دامه‌زراندنى هه‌ر قه‌واره‌یه‌كى كوردى و ته‌نها ترس و نیگه‌رانى ده‌وڵه‌تى توركیاش هه‌ر له‌م گریمانه‌یه ، بۆیه وا به‌هێز تواناى گه‌وره‌ى سه‌ربازى پێشكه‌وتوو سیستمى ڕۆكیتى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و هاتۆته مه‌یدان و وه‌كو سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌رۆدۆگان ده‌ڵێت" نه‌ك هه‌ر عه‌فرین به‌ڵكو تا سنووره‌كانى عێراقیش ده‌ڕۆین .
هه‌موو ئه‌م له‌شكركێشى و په‌لامارو ئۆپه‌راسیۆنانه له‌ناوچه‌یه‌كدایه كه سه‌قامگیرترین شوێنى سوریا‌و له‌هه‌مانكاتدا گونجاوترین په‌یوه‌ندى هه‌یه له نێوان هه‌موو پێكهاته ئتنیكیه جیاوه‌زه‌كاندا .
روسیا له هاوكێشه‌كاندا
له كاتێكدا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل باشترین په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیان له گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و ڕوسیا له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌یه تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى ڕوسیا خه‌ڵاتى "سیپان حه‌مۆ" فه‌رمانده‌ى گشتى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بكات ، به مه‌دالیاى قاره‌مانى له پله‌ى باڵا له كۆنگره‌ى سوچى .
به‌ڵام ئیستا ده‌بیستین و ده‌بینین وا هێزه‌كانى ڕوسیا بنكه و باره‌گاكانیان چۆڵ ده‌كه‌ن له عه‌فرین له كاتێكدا عه‌فرین ئارامترین و سه‌قامگیرترین شاره له هه‌موو سوریادا پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و پاساو و لێدوانانه‌ى توركیا و ئه‌ردۆگان كه ده‌ڵێن، عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى یستراتیژى توركیا‌و هێزى تیرۆریستى داعشى لێیه، له كاتێكدا له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا هه‌موومان شاهیدى ئه‌و ڕاستییه‌ین كه هێزه تیرۆریستیه‌كانى داعش به درێژایى چه‌ندین كیلۆمه‌تر له سه‌ر سنووره‌كانى توركیا بوون ده‌وڵه‌تى ئه‌كه‌په‌و ئه‌ردۆگان هیچ ڕۆژێك ئه‌م نیگه‌رانى و ترسه‌یان پیشانى كه‌س نه‌دا.
ئه‌وه‌ى جارێكى تر گومانى مێژوویى كورد له ڕووسه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه دواى كۆمارى كوردستان له مهاباد ساڵى 1946 هه‌ڵكردنى چراى سه‌وزى ڕووسیایه بۆ توركیاى ئه‌ردۆگان كه په‌لامارى عه‌فرین و ته‌واوى ڕۆژئاواى كوردستان بدات له به‌رامبه‌ردا به‌شداربوونى ئه‌نقه‌ره و هێزه وابهستهكانى له ئۆپۆزه‌سیۆنى سوریا له كۆنگره‌ى ئه‌ستانه كه مۆسكۆ سه‌ركردایه‌تى ده‌كات .
شاره‌زایان ده‌لێن" ئێستا خێره له شارێكى وا ئارام و سه‌قامگیر و بێ كێشه‌دا ئۆپهراسێونێكى وا زه‌به‌لاح ئه‌نجام بدرێت و په‌لامارى خه‌ڵكى سڤیل و بێ‌تاوان بدرێت، ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له جه‌نگى عه‌فرین نه‌ك گۆڕینى نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانێتیه‌كان له سوریا به‌ڵكو نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانێتى له ناوچه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت به تایبه‌تى هاوپه‌یمانێتى چوار قۆڵى له نێوان توركیا و ئێران و ڕوسیا و سوریا‌و به تایبه‌تى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د و هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنهوهى .
كورد له هه‌لوێستى نه‌ته‌ویدا
كوردستانیان له هه‌موو جیهانه‌وه ده‌لێن" ئه‌م دۆخه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه به‌سه‌ر عه‌فریندا سه‌پێنراوه پێویستی به‌هه‌ڵوێست‌و پشتیوانی هه‌موو كورده، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی باشوری كوردستان، كه زیاتر له بیست ساڵه یه‌كێكه له شه‌ریكه بازرگانیه سه‌ره‌كیه‌كانی توركیا‌و ساڵانه ملیاره‌ها دۆلاری خه‌ڵكی باشوور ده‌درێت به كاڵای توركی، ملیاره‌ها دۆلار سوودو قازانج ده‌چێته گیرفانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی توركیاوه، به‌شێك له گه‌شه‌ی ئابووری توركیاش له‌سه‌رده‌می ئهردۆغانو ئاكه‌په‌دا بووه، له‌ڕاستیدا هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانییه ناهاوسه‌نگه‌وه كه توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یبوه، پاره‌و داهاتو نهوتو سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كاڵاكاندا بۆ توركیا چووه.
هه‌ر كه دهنگوباسی هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین بڵاوبووه‌وه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی نێوان یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سووریاش ده‌ستیپێكرد. كه‌ناڵی CNN TURK ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیای بڵاوكرده‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامیانداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئه‌ردۆغان به پوتینی گوتووه "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بكه‌ن و دژی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" بچنه سه‌نگه‌رێكه‌وه، ئه‌وكاته دیمه‌شق رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی دیكه ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌و كه‌ناڵه توركییه له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی توركیا به سه‌رۆكی رووسیای گوتووه، ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردوویانه‌ته سه‌ر عه‌فرین، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه به‌رده‌وام ده‌بێت".
پێشتر سه‌رۆككۆماری توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئێرانیش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه‌و باسی ره‌وشی ئیدلب كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئۆپۆزیسیۆنهكاندایه و ناوچه‌ی عه‌فرینیان كردووه كه ئێستا شه‌ڕی تێدایه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌ر دوو سهرۆككۆمارهكه باسی هێرشی له‌شكری توركیایان بۆ سه‌ر یه‌كینه كوردییه‌كان كردووه‌و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه زۆر گرنگه پێكه‌وه هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن و به‌ره‌نگاری گرووپه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه" وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یانبینێ.
توركیا له چه‌ند لایه‌كه‌وه خۆی له قه‌یرانی سووریاوه ئاڵاندووه‌و جگه له عه‌فرین، له ئیدلبیش داوای پێكهێنانی خاڵی چاودێری له‌گه‌ڵ رووسه‌كان كردووه، له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهشدا ئه‌ردۆغان داوای كردووه له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی خاڵه‌كانی چاودیری درووستبكرێن.
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیا گوتووه: "پوتین و ئه‌ردۆغان پێشڤه‌چوونه‌كانی عه‌فرین و ئیدلبیان تاوتوێ كردووه، له‌باره‌ی كێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش داوای به‌ڵێنی هاوكارییان له یه‌كتریی كردووه".
توركیا مانگێك پێش ئێستا له 20/1/2018 ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی "چڵه زه‌یتوون"ـی بۆ سه‌ر عه‌فرین راگه‌یاندوه‌و ده‌ستی به هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی كردوو و تۆپخانه‌كانیشی چڕتر خسته‌كار، له‌و شه‌ڕه‌دا كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به نابه‌رابه‌ری ده‌زانن و توركیا به داگیركا‌ر ناوده‌به‌ن، ژماره‌یه‌ك میلیشیای چه‌كداری سووری خاوه‌ن باكگراوندی ئیسلامی و به‌شێكیان توندڕه‌ویش له دوای تانكه‌كانی سوپا گه‌وره‌كه‌ی ناو ناتۆوه ده‌ڕۆن ، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ئامانجه‌ی بۆی به‌ڕێكه‌وتن پێی نه‌گه‌شتوون، چونكه دوای مانگێك هێشتا نه‌ك منبج، عه‌فرینیش نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و سوپا و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی شاره پڕ زه‌یتوونه‌كه ده‌ده‌ن. جگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ست و چه‌ند گوندێك.
هه‌ر یه‌كه له رووسیا و ئێران و توركیا كه خۆیان به ده‌سته‌به‌ری رێككه‌وتنێك بۆ درووستكردنی ناوچه‌یه‌ك ده‌زانن كه گرژییه‌كانی تێدا كه‌مبكرێته‌وه‌و جگه له عه‌فرین، ئیدلبیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه.
وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئێران و توركیا، له كازاخستان یه‌كتری ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كار بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی لوتكه‌یه‌ك له ئیستانبوڵ بكه‌ن و ئه‌و سێ وڵاته هه‌وڵبده‌ن پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریا ببه‌نه پێشه‌وه‌و كێشه و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می لاببه‌ن، ئه‌وه بابه‌ته‌یش له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان و رۆحانی و ئه‌ردۆغان باسكراوه.
چه‌ند ررۆژ له‌مه‌وبه‌ر میدیا فه‌رمییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د رایانگه‌یاندبووه" هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی حكومه‌تی سووریا ده‌چنه ناو عه‌فرینه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌بوو كه به‌رپرسێكی كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له‌گه‌ڵ سوپای سووریا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن تا یارمه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بده‌ن و رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ببنه‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی سووریاش له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه له ناوچه‌یه‌كی حه‌له‌ب كه 35 كیلۆمه‌تر له عه‌فرین دووره بڵاویكرده‌وه "هێزی میللی گه‌یشتنه عه‌فرین و پاڵپشتی به‌رخودان و سه‌رخستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ، به‌لام به چڕی كه‌وتوونه‌ته ژێر بۆردوومان و بۆمبا‌باران و هێرشی له‌شكری توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه".
رۆژی 19/2/2018 مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی گووتی: "ئه‌گه‌ر ھێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه بێنه عه‌فرین تا یهكیینه كوردییه‌كان له‌وێ نه‌هێڵن، ئێمه كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هێزه كوردییه‌كان بپارێزن، ئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوپای توركیا رابگرێت".
گرووپه چه‌كداره‌كانی سوپای ئازاد كه نه‌یاری حكومه‌تی سووریا‌ن، له گرنگی و بایه‌خی هاتنی ھێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌دیان كه‌مكرده‌وه و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له فیرقه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد گوتوویه‌تی: "هاتنی سوپای رژێم بۆ عه‌فرین بۆ ئێمه هیچ واتایه‌كی نییه و به‌لامانه‌وه گرنگ نییه. ئێمه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ده‌مانزانی رژێم هاوشانی یه‌كینه‌كانی كورد ده‌وه‌ستێت و به چه‌ك و چه‌كدار پاڵپشتیان ده‌كات، له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا كاروانی سه‌دان چه‌كداریی له منبج و كۆبانی و قامیشلو و حه‌سه‌كه‌وه به‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووریا و ره‌زامه‌ندی ئه‌و هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی عه‌فرین".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی میلیشیا نه‌یاره‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه فه‌رمان له توركیاوه وه‌رده‌گرن و شه‌ڕ له دژی كوردی عه‌فرین ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كه رووسیانهیش له رێگه‌ی حكومه‌تی سووریاوه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه، ئێمه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه دژی رژێمی سووریا ده‌جه‌نگین، ئۆپراسیۆنه سهربازییهكهیش بۆ سه‌ر عه‌فرین راناگرین ئه‌گه‌ر سه‌دان ئه‌ندامی رژێمیش بێنه یارمه‌تی یه‌په‌گه و تا كۆتایی به‌و شه‌ڕڤانه كورده جوداخوازانه نه‌هێنین كه عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌یان داگیركردووه راناوه‌ستین".
برێت مه‌كگۆركی نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخ له عه‌فرین كۆنترۆڵ بكرێت.
برێت مه‌كگۆرك له‌دیداری له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سكای نیوز" ڕایگه‌یاندوه" بارودۆخی عه‌فرین زۆر ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچانه ئاماده‌گییه‌كی راسته‌وخۆی نییه.
ئێران یاریكه‌رێكى شاراوه‌ى نیو شه‌ره‌كه ده‌ركه‌وت
دوای ئاڵۆزبونی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی توانی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له‌ڕێگه‌ی ستراتیژی دورمه‌ودای هیلالی شیعیه‌وه، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئێران وه‌ك ڕه‌قه‌مێكی گه‌وره كاریگه‌ری هه‌یه له ئیداره‌دانی ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا، توركیاش وه‌ك پاشماوه‌ی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی جارانی له حوكمڕانی كردن و ده‌سه‌ڵاتدا، دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌كی زۆر بهسهردۆخی سوریادا توركیا بۆی ده‌ركه‌وت ناتوانێت هیچ ده‌ستكه‌وتێك بچنێته‌وه‌و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكاندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستیكرد به‌دژایه‌تی كردنی هێزه كوردیه‌كانی ڕۆژئاوا‌و هه‌رجۆره پێشڤه‌چونێكی ئه‌م هێزانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، چه‌ندین ڕێگه‌ی تاقیكرده‌وه هه‌ر له‌پشتیوانیكردنی گروپه تیرۆرستیه‌كان و هه‌موو ئه‌و گروپ وهێزانهی له‌ده‌وری حه‌له‌زۆنی عوسمانیه نوێیه‌كان ڕێچكه‌یان گرتووه، به‌ڵام دوا جار شكستی هێنا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بڕیاریدا ڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕ بكات و له‌شكركێشی بكاته سه‌رعه‌فرین، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه توركیا چی له‌عه‌فرین ده‌وێت و ئامانجی له‌داگیركردنی عه‌فرین چیه؟
شاره‌زایانى سه‌ربازى و دیبلۆماسی ده‌لێن" ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین هێرش ولهشكركێشی توركیا بۆ سه‌رعه‌فرین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین فاكته‌ر:
1- له‌دوای كودهتاو ئاڵۆزیه‌كانی توركیا دۆخی ناوخۆی پارتی (دادوپهرهپێدان) به‌ته‌واوی ئاڵۆزبووه، ململانێیه‌كی توند له‌نێوان كه‌سه دیاره‌كانی حزبدا هه‌یه، پێگه‌ی ئه‌ردۆغان تاڕاده‌یه‌كی زۆر لاواز بووه‌و به‌های جارانی نه‌ماوه، وڵات به‌كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی سیاسی ودارای و سه‌ربازی گوزه‌ر ده‌كات، له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تیش فۆكسی زۆری له‌سه‌ره به‌هۆی پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و له‌كه‌داركردنی پڕهنسیپهكانی دیموكراسی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ داپۆشینی شكسته‌كان، ئه‌ردۆغان به‌داگیركردنی عه‌فرین هه‌وڵی په‌رده‌پۆش كردنی شكسته‌كانى ده‌دات.
2-توركیا ده‌یه‌وێت وه‌ك هێزێك گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌یه خۆی پیشان بدات و له معاده‌لاتی ناوچه‌كه ڕۆڵی زیاتری هه‌بێت، داگیركردنی عه‌فرین وه‌ك تاكتیك به‌كارده‌هێنێت وده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌یدا كۆمه‌ڵێك مه‌رج پێشنیارده‌كات بۆ ئه‌مریكا له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ڕاگرتنی یارمه‌تیه‌كانی بۆ كورد.
3-كانتۆنی عه‌فرین هاوسنوره له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان ههرجموجۆڵێكی سیاسی وسه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر باكوری كوردستان ده‌بێت به‌هۆی ئهوهاوبهشی وفره ڕه‌هه‌ندیه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێت جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی بكات لهپێناوئاشتی له‌ناوه‌وه.
4-له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی شه‌ڕی چه‌كداری توركه ناسیۆنالسته‌كان ته‌نها له باكوری كوردستان چه‌قی به‌ستوه‌و ناتوانێت په‌ل بهاوێژێت، بۆیه عه‌فرین پێش ئه‌وه‌ی شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان بێت شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌و پێگه‌ی جوگرافیه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریا ئه‌وه‌ش خاڵێكی ئیجابیه‌و كورد به‌ده‌ریاوه گرێده‌دات، به‌وه‌ش خه‌ونی بون به ته‌رمیناڵی گه‌وره‌ی وزه‌ی توركیا كاڵ ده‌كاته‌وه‌و چیتر توركیا مه‌نفه‌زی بازرگانى له‌گه‌ل كورده‌كان نابێت .
له‌سه‌ره‌تای بۆردومان‌و تۆپبارانی سوپای توركیا‌و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر بهتوركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، تائێستا زیاتر 600 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له منداڵ و ژن و به‌ساڵاچوو شه‌هیدو برینداربوون.
شكستى توركیا له عه‌فرین
سوپای توركیا لهبۆردومانو تۆپبارانهكانیدا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ست له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ناپارێزێت، دامهزراوەو شوێنه گشتی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ده‌كاته ئامانج‌و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین قوتابخانه داڕووخاونو وێران بوون. تائێستا هه‌ریه‌ك له قوتابخانه‌كانی ئامادهییو ناوه‌ندیی شه‌هید ده‌مهات، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شێخموسو ناوه‌ندیی بارهێنانی دیموكراتی له ناوچه‌ی راجۆو قوتابخانه‌ی شه‌هید شیلان له گوندی چهلهمی ناوچه‌ی جیندرێس، قوتابخانه‌ی شه‌هید یوسف‌و گوندی قورنی له ناوچه‌ی بلبلێ، وێران بوون. وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین قوتابخانه‌ی دیكه زیانیان به‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها هه‌موو قوتابخانه‌كانی عه‌فرین له‌به‌ر پاراستنی ژیانی قوتابییه‌كان داخراون‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 هه‌زار قوتابی له خوێندن بێبه‌ش بوون.
له‌سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانی توركیاوه بۆ سه‌ر عه‌فرین، توركیا هیچ ئامانجێكی نه‌پێكاوه، له‌كاتێكدا پێیانوابوو له‌چه‌ند رۆژێكدا عه‌فرین داگیر ده‌كه‌ن، كه‌چى شه‌رڤانان هێزى بهرنگاربوونى خۆیان پیشانى توركیا و هه‌موو جیهان دا‌و له‌م شه‌ره‌دا چه‌ندین تانكی توركیایان تێكشكاندووهو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی توركیا‌و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌و سوپایه كوژراون.
توركیا جگه له‌وه‌ى نه‌یتوانیوه عه‌فرین داگیر بكات ، هۆشدارى ده‌داته ئه‌مه‌ریكا كه له مه‌نبه‌ج هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه ، كه‌واته هێشتا توركیا ئامانجى یه‌كه‌مى نه‌پێكاوه داواى ئامانجى دووه‌مى ده‌كات، به‌لام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌هه‌مبه‌ر داواكارى توركیا رایگه‌یاندووه" كه ئه‌وان هیچ پلانێكیان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له مەنبەج نییه، هۆشداریش ده‌ده‌نه توركیا كه له عه‌فرینه‌وه نه‌چێته مەنبه‌ج.
به پێی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، کردارە لەشکرییەکانی تورکیا تا گرتنی ناوچه‌یێک به قۆڵایی 30 کیلۆمه‌تر له سه‌ر سنوری تۆرکیا له نێو خاکی سوریا درێژه‌ی ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبج ده‌گرێتەوە کە له ژیر کۆنتڕۆڵی کورددایه.
به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن" ئامانجیان داگیرکردنی شاری عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەریشیهتی تا ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدان داگیر بکه‌ن ، چونکە یەپەگە بە سەرچاوەیەک بۆ مەترسی ئاسایشی لەسەر تورکیا دادەنێن. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا، یەپەگە هاوبەشەی سەرەکی ئەمەریکایە لە شەڕی دژ بە داعش و بەشێکی سەرەکیشن لە هێزەکانی سوریای دیموکڕات، بەڵام تورکیا یەپەگە بە گروپێکی تیرۆرستی دەزانێت و تاوانباریان دەکات بەوەی کە پەیوەندیان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە.
بڕیاری ئەمەریکا بۆ پشتیوانی کردن لە یەپەگە بوو بە سەرچاوەی ناکۆکیەکانی نێوان واشنتۆن و ئانکەرە، و لەم هەفتەیەدا جارێکی تر تورکیا داوای لە ئەمەریکا کردەوە کۆتایی بە هاوکاری کردنی ئەو گروپە بهێنیت.
جێی ئاماژەیە هەر پێشڕەوییەک بە ئاڕاستەی مەنبەج کە دەکەوێتە دووری سەد کیلۆمەتر لە عەفرینەوە دەبێتە هۆی هەڕەشەکردن لە پلانەکانی ئەمەریکا بۆ خستنەوەی سەقامگیری لەو ناوچە گەورەیەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.
کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کاردانەوەی ئه‌وتوی نه‌بوه، یان بێ ده‌نگ بوه یان داوای له تورکیا کردوه ئۆپراسیۆنه‌که‌ی زوو ته‌واو بکات، له‌وانه‌ش به‌رپرسانی ئەمریکایی دەڵێن تێگەیشتنیان هەیە بۆ نیگەرانییە ئاسایشییەکانی تورکیا و داواش دەکەن ئەو کردارە لەشکرییانە سنوردار بن.
هه‌ندێک له چاودێران ده‌ڵێن سوریا بوەتە مەیدانێک بۆ ململانێی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە. ئامانجی تورکیا لەم هێرشه بۆ سەر عەفرین و مەنبج و ناوچەکانی تر لە سوریادا چیه؟ چه‌ند ده‌توانیت سه‌رکه‌وتو بیت و ئه‌م به‌ره‌نگاریه‌ی هێزه کوردیه‌کان چه‌ند ده‌توانێت ببێته ئه‌زمونێکی مێژوویی بۆ کورد؟
له لایه‌كى تره‌وه ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ منداڵان و دایكان "یونیسێف" ئاشكرای ده‌كات، راپۆرتی تۆقێنه‌ریان پێگه‌یشتوه له‌باره‌ی كوژرانی منداڵ و برینداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان به‌هۆی به‌رده‌وامبونی توندوتیژییه‌وه له ناوچه‌ی عه‌فرین.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كه هه‌ڵبێت و شوێنێكی ئارام بدۆزێته‌وه، به‌ڵام رێگه‌یان پێ‌نادرێت عه‌فرین بهجێبهێڵن. ده‌شڵێت "به‌هۆی توندی پێكدادانه‌كانه‌وه، خێزانه‌كان به ناچاری په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر ژێرزه‌مینی خانوه‌كانیان".
به پێى شرۆڤهكردنێك كه له سایتى سڤۆتنیك بڵاو كراوه‌ته‌وه، شارۆڤهكارێكى سه‌ربازیى رووسیاش به ناوى ڤلادیمێر یهفسیف ده‌ڵێت" توركیا بۆ عه‌فرین به‌هه‌ڵه خۆى ئاماده كردووه، بۆیه ئێستا كه‌وتووه‌ته په‌له‌قاژه‌وه.
ئه‌م شرۆڤه‌كاره سه‌ربازییه‌ى رووسیا كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌ستنیشان ده‌كات كه واى لێ ده‌كات پێی وابێ توركیا له ئۆپراسیۆنى عه‌فرین سه‌رناكه‌وێ. له‌وانه ده‌ڵێ “هێزه‌كانى توركیا بۆ هێرشكردن ته‌واو مه‌شقیان پێ نه‌كرابوو، هێزه‌كانى سوپاى سووریاى ئازادیش، نه‌یانتوانى ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن”.
هۆكارێكى تریش كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ئه‌وه‌یه، بارودۆخى شاخاوى وا ده‌كات سوپاى توركیا نه‌توانێ ته‌كنیكى ئه‌ندازه‌یى بۆ نه‌هێشتنى مین به‌كار بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاروانى سه‌ربازى به ئاسانى تێپه‌ڕێت، بۆیه ده‌كرێت كاروانه‌كانیان به ته‌قینه‌وه بكه‌وێت. ڤلادیمێر پێی وایه چه‌ندان هۆكارى تر واى كردووه كه ئه‌وه‌ى توركیا له عه‌فرین ئه‌نجامى داوه، “خراپترین نموونه‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییه”، بۆیه به بڕواى ئه‌و، توركیا نه‌ك ناتوانێ شاره‌كه داگیر بكات، به‌ڵكو تواناى نابێت ئابڵۆقهشى بدات. ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ى ئه‌مریكیش، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه شه‌ڕی سووریا، ئاڵۆزتر ده‌بێت و سه‌ره‌تای ئاگرێكی گه‌وره‌یه.
واشنتۆن پۆست، پێی وایه، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا پشتیوانی له یه‌په‌گه ده‌كات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌نقه‌ره له‌و بڕوایه‌دایه كه یه‌په‌گه باڵی په‌كه‌كه‌یه كه توركیا و ئه‌مریكاش پێیان وایه تیرۆریسته، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌شه‌ڕ دژ به داعشدا پشتی به شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه به‌ستووه، ڕۆڵی ئاڵۆزی واشنتۆن له‌شه‌ڕی سووریا و خۆتێوهنهگلاندنی له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عه‌فرین یه‌په‌گه‌ی ناچار كردووه په‌نا بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ببات.
سه‌ره‌تاى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریا بۆ عه‌فرین
رۆژنامه‌كه له زاری محه‌مه‌د نووری، نوێنه‌ری یه‌په‌گه، گواستوویه‌تییه‌وه: "هێزه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د هاتوون و له سنووره‌كان جێگیر بوون و به‌رگریی له عفرین ده‌كه‌ن"، له هه‌مان كاتدا ئه‌ردوغان ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌سه‌دی به كارێكی تیرۆریستی زانی و رایگه‌یاندبوو، كه له ڕۆژانی داهاتوودا به توندی ناوجه‌رگه‌ی شاری عه‌فرین بۆردومان ده‌كه‌ن.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، چوونی ئه‌و هێزه ده‌بێته هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه له‌شه‌ڕی ئاڵۆزی سووریا، چونكه چوونی ئه‌و هێزه وه‌ك ڕێپۆرتهرێكی واشنتۆن پۆست، ده‌ڵێت "ته‌نیا هێزێك نییه چووبێت بۆ ڕاگرتنی توركیا له جێی خۆی، به‌ڵكوو ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه چوون ئه‌وانه‌ن كه‌سه‌ر به ئێرانن و له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه كارئاسانییان بۆ هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د كردووه".
به‌پێی (واشنتۆن پۆست) ئه‌و هێزانه چوون به هاوكاریی یه‌په‌گه شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا پشتیوانی لێ ده‌كات و خۆیان سه‌ر به ئێران و ئه‌سه‌دن، ئه‌مریكاش دژی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها بوونی نفوزى ئێرانیشه له سووریا، بۆیه لێره‌وه شه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن.
رۆژی چوارشەممەش به‌روارى 21/2/2018، ئیبراهیم کالن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، به‌هۆى فشارى توركیا هێزەکەی رژێمی سووریا ناچاربوون بەرەو رۆژهەڵاتی ئیدلیب پاشەکشە بکەن“.
ئیبراهیم کالن هەروەها رایگەیاندووە، تۆپخانەی سوپای تورکیا کاروانی هێزەکەی رژێمی سووریای تۆپباران کردووە و 40 تا 50 ئۆتۆمبێلی کاروانەکە تێک شکاوە.
گەڕانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا بۆ عەفرین لەکاتێک دایە، کە لە دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئاداری 2011، رژێمی سووریا لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کشاوەتەوە و پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرتووه.
له لایه‌كى تره‌وه وێستگه‌ى (ئێل سی بی)ى فه‌ڕه‌نسى، بڵاوی كرده‌وه، كه جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، به‌نیازه به‌م نزیكانه سه‌ردانى ڕووسیا و ئێران بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا، تاوتوێی دۆخى عه‌فرین بكات، چونكه دۆخى سووریا به‌ره‌و كاره‌ساتێكى مرۆیی ده‌ڕوات".
پێشتر فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ى هێرشى سه‌ر عه‌فرین، هۆشدارى دایه توركیا و ڕایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و هێرشه ده‌بێته هۆى شه‌پۆلێكی تر‌ى ئاواره بوون كه پێشبینی ده‌كرێت به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى ناچار بكرێن ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.
هه‌ڵوێسته فهرمهیهكهى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق
له سه‌ر ئاستى ناوخۆى كوردستانیش، ئەو ئەندام پەرلەمانانەی سەردانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیان کردبوو، ژمارەیەک پێشنیار دەخەنە بەردەم پەرلەمانی کوردستان تا هاوکاریی و پاڵپشتی ئەو شارە کوردییە بکات، کە لەبەردەم هێرشێکی چڕی سوپای تورکیا و هێزە ئۆپۆزسیۆنە تورکییەکان دایە. لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەو شاندەی لە پەرلەمانەوە پێکهێنرابوو بۆ سەردانی عەفرین، راپۆرتێکیان خوێندەوەو کۆمەڵێک پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
ئەو شاندە پێشنیار دەکەن لە رێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەیوەندیەكانی پەرلەمان، "سەردان و كۆبونەوە لەگەڵ قونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان و ئاگاداركردنەوەیان، لەوەی دۆخی عەفرین چۆنە و پێشێلكاری و كاولكاریەكانی توركیا، لە چ ئاستێك و كام بواردا بووە، بۆ ئەوەی پشتیوانیان بن و ڕۆڵیان هەبێت لەسەر وڵاتەكانیان لە كۆتاییهێنان بەلەشكركێشی توركیا، كه ئه‌وان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لەگەڵ كونسوڵی ئەڵمانیا كۆبوونەوەو له داهاتووش لەگەڵ كونسوڵەكانی روسیا و فەڕەنسا له هه‌ولێر كۆدەبنەوە."
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٤ سالی ٢٠١٤ پەرلەمانی كوردستان، كە لە خاڵی ٢ دا، لەسەر حكومەتی هەرێم پێوسیتە لە هەموو روویەكەوە هاوكاری ڕۆژئاوا بكات، لەو چوارچیوەدا، هەموو جۆرە هاوكارییەك کە بۆ عەفرین پێویستە، ماددی، مەعنەوی، دەرمان، خۆراك، پێداویستی منداڵان دابینبکرێت".
هاوکات داوا دەکەن، "عەفرین بكرێتە خاڵی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی، بۆ دانانی ستراتیژێكی نەتەوەی هاوبەش و دبلۆماسیەتێكی نەتەوەیی و رێكخستنی ناو ماڵی كورد زۆر پێوسیتە."
شاندی پەرلەمانی كوردستان بۆ عەفرین ئەنجامی لەشكركێشییەكانی توركیای بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانەوە خوێندن لە عەفرین راگیراوە، گوندەكانی بلبلێ و نیوەی جندرێس كاولكراون. شاندی پەرلەمانی كوردستان لە راپۆرتێكەیدا لەبارەی عەفرینەوە ئاماژەی بەوەكردووە، مزگەوت و خوێندنگا‌و پڕۆژەكان و ژێرخانی ئابووری و دەواجن و پڕۆژەی بەخێوكردنی مەڕوماڵات و شوێنەواری مێژویی لە عەفرین كاولكراون.
لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، سەردانی بریندارەكانیان كرد‌و لەناویاندا ژن و منداڵ و كەسانی بەتەمەن هەبون، چەندین خەڵكی مەدەنییان بینی لەوانە ژنی تەمەن 70 ساڵ و بەساڵاچویەكی تەمەن 80 ساڵ، كە بە شێوەیەكی نامرۆڤانە لەلایەن ئەو هێزانەی توركیا كه په‌لاماری گوندەكانی عەفرینیان دابوو لێیان درابوون".
شاندەكە دەشڵێت، "هەرێمی عەفرین ئابووری خۆژێنی هەیە و ئاستی ژیان و داهاتی تاك زۆرباشە، موچەی كارمەندێكی كانتۆنەكان، لە كارمەندێكی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا بەرزترە".
كانتۆنی عەفرین سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری هەیە، ئەنجومەنی جێبەجێكردن، لە 15 دەستە (وەزارەت) پێكدێت، ئەنجومەنی یاسادانان لە 101 ئەندام پێكدێت و سیستمی هاوسەرۆكایەتی پەیڕەودەكرێت.
شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێن، پێویسته به زووترین كات هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بگه‌یه‌نرێته عه‌فرین، چونكه شاره‌كه ئابڵوقه‌دراوه، پێویستیشه حكومه‌تی هه‌رێم بریار به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی كانتۆنه‌كان له هه‌ولێر بدات و كارئاسانی ته‌واو له ده‌روازه‌ی سێمێلكا بكرێت بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری.
زۆرینەی عەفرینییەکان بەباشتری دەزانن، عەفرین لەبن دەستی حکومەتی سووریا بێت لەوەی لەبن دەستی هێزێک بێت كه هەوڵی سڕینەوەی كورد‌و یەپەگە بدات. خەڵکی عەفرین داوادەکەن ماف و ناسنامەی ئەوان لە داهاتوودا نەکەوێتە ژێر مەترسی کاڵبوونەوە. عەفرینییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی، "هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین داگیرکارییە" و حکومەتی سووریا " شەرعییەتی" پاراستنی سەروەری خاکی خۆی هەیە.
34 رۆژە شەڕی عەفرین بەردەوامەو به گوێره‌ى راپۆرته نافه‌رمیه‌كان زیاتر لە 180 کەسی سڤیل لە خەڵکی عەفرین شه‌هید بوون و، 32 سەربازی تورکیاش کوژراون، تورکیاش دەڵێت، زیاتر لە هەزار و 500 شەڕڤانی یەپەگەیان کوشتوون.
لە عەفرین دژى هێرشه‌كانى سووپاى توركیا به سەدان هاولاتى رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دژی هێرشی سوپای تورکیا و بەشێکی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەر هەرێمەکەی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداو دەڵێن" فڕۆکەو بۆردوومان نامانترسێنێت و ئامادەش نین ناوچەکانمان چۆڵ بکەن بۆ داگیر كه‌ران و ئەوان ئۆپەراسیۆنەکە بە هێرش بۆ کوشتنی کوردانی عەفرین ناو دەبەن.
راپۆرتی رێکخراوە ناحکومییەکان، ئاشکرایدەکەن، ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون جگە لە هێرشکردن بۆسەر پێگەکانی یەپەگە، هاوکات خەڵک و دامەزراوە سیڤیلەکانیش بەشێكی دیاری ئامانجە سەربازییەکانی ئۆپەراسیۆنەکەیە.
زیاتر لە مانگێکە ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژەی هەیە و پێکدادان لە حەوت میحوەرەوە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا تورکیا چەند ناوچەیەکی دەوروبەری عەفرینی کۆنترۆڵکردوون و بەردەوامە لە تۆپبارانکردن و بۆردوومانی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
هه‌ڵوێستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له مه‌ڕ عه‌فرینه‌وه
پێشتر فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان یادداشتێكیان له‌باره‌ى ڕه‌وشى عه‌فرینه‌وه داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان و تێیدا چه‌ند داواكارییهكى خستووه‌ته‌ڕوو و دا‌واشیان كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى شارى عه‌فرین و لێكه‌وته‌كانى له نێو په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجام بدرێت. دا‌واشیان كردووه لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌ڕله‌مانى كوردستان ڕاسپێردرێن و لاى خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ڕه‌وشى عه‌فرین بكه‌ن، له رووى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌رى و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارى پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له‌و ناوچانه بكه‌ن و راپۆرتێكى تایبه‌ت به‌و دۆخه ئاماده بكرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌سه‌ر دۆخى عه‌فرین، سەرۆك بارزانی له په‌یامێكیدا، له‌مه‌ر هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە نیگەرانی ده‌ربڕیوه.
سه‌رۆك بارزانى هیواشى خواستووه كه بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە. چونكه بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.
ئیداره‌ى ئێستا و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیاى عه‌فرین
تێزانین عه‌فرین یه‌كێكه له كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شێكیشی له كۆتایی باكوری سووریا به‌سه‌ر ڕووباردا له شاری ئه‌عزاز ده‌ڕوانێت، ڕووبه‌ری هه‌موو عه‌فرین (3850)كلم چوارگۆشه‌یه‌و له 2%ى ڕووبه‌ری سووریا پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركیا، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لان (په‌یه‌د)وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2012 ئاماری سووریا ، ژماره‌ی دانیشتوانی (523) هه‌زارو (258) كه‌س بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سوریاوه ئاواره‌بونی دانیشتوانی حهلبو شاره‌كانی دیكه‌ی سووریا ، ژماره‌ی دانیشتوانی ئێستاى نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌س ده‌بێت، له‌سنوری عه‌فرین (350) گوند هه‌یه.
ڕووبارى عه‌فرین له باكوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ناو گرده پر دره‌خته‌كاندا ده‌ڕوات و عه‌فرین به دۆڵه چڕ‌و پڕه‌كان، خاكه سووره باشهكهى به‌ناوبانگه و ناسراوه به به‌رهه‌مى میوه و گوێزى نایاب به تایبه‌تى و له هه‌مووشى به‌ناوبانگتر زه‌یتوونه بهتامهكهیهتى.
ئاوى ڕووبارى ماندانكى له ساڵى 2004 دا، به‌هۆى بهنداوێكهوه گل درایه‌وه كران به باخچه و ڕێگا كۆنه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى دوعا‌و چادووى لى كرابێت دیارنه‌مان و بوون به ده‌ریاچه‌یه‌كى باریك و درێژ.
له كۆتایى ههفتهكاندا خه‌ڵكى ناوچه‌كه له نزیك كه‌ناره‌كانى ده‌ریاچه‌كه به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار و سه‌یران كۆده‌بنه‌وه، زمانى عه‌ره‌بى له عه‌فرین زۆر به‌كه‌مى قسه‌ى پێده‌كرێت، پیاوى به ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوو هێشتا جلى ره‌سه‌نى كوردى له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ناوچه‌ى عه‌زازى كه دراوسێى عه‌فرینه نیشتمانێكه بۆ توركمان و عه‌ره‌به‌كان، هه‌روه‌ها كوردى سوننه مه‌زهه‌بیش له‌وێ ده‌ژین، به‌ڵام ناسنامه‌ى كوردایه‌تى به پێى مه‌زهه‌ب و ئایین نییه به‌ڵكو به پێى پێوه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و كلتورییه.
ئاسارهوانیكى كۆنى زۆر گه‌وره‌ى سه‌رده‌مى رومانى فراوان و شۆینهوارى هورى ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووبارى عه‌فرین له ناو بینایى سنوورى توركیا، خاڵیكى كۆن و به‌هایه‌كى روونى داستانی تێكۆشان و خه‌باتى ئه‌م ناوچه‌یه كه رامان و داڵغه‌و گرفتى كێشه‌كانى ئه‌مڕۆ ده‌رده‌خات.
ناوچه‌ى هورى له كات و زه‌مانێك وه‌ك بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى خزمه‌تى به رۆمانییهكانی كردووه كه رووبه‌رووى ئه‌نجامى هێرشه‌كانى ئیمپراتۆریه‌تى ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌بوونه‌وه بۆ سه‌ر باكوور، هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ى چواره‌م بوو به بنكه‌یه‌كى گرنگ بۆ كریسیانهكان و قه‌شه‌یه‌كى خۆیان هه‌بوو به‌ڵام له سه‌ده‌ى 12 كریستیانه‌كان روڵى ستراتیجى له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌م هه‌رێمه.
له عه‌فرین شوێنێكى مێژوویى هه‌یه پێى ده‌وترێت "ئهلنهبى هورى" سه‌قفى ئه‌م شوێنه شێوازێكى هه‌ره‌مى هه‌یه و مه‌زارگه‌ى یوریا حیسین له‌وێیه، به پێى كتێبى پیرۆز یوریا حیسین له‌لایه‌ن شا ده‌یڤید شاى ئیسرائیله‌وه كوژرا، بۆ ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته جوانه‌كه‌ى له خۆى ماره بكات.
ئێستا ئه‌م شوێنه‌واره له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه وه‌ك مهزارێكى پیرۆز سه‌یر ده‌كرێت و مزگه‌وتێكی له‌سه‌ر دروستكراوه و له لایه‌ن خێزانێكى كورده‌وه چاودێرى ده‌كرێت كه باوكى خێزانه كورده‌كه قاچێكى له‌ده‌ستداوه، هۆى له‌ده‌ستدانى قاچى له جه‌نگ نه‌بووه به‌ڵكو له كێڵگهیهكى ئه‌ڵغام له كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى له سنوورى توركیا به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى خزمانى خۆى كردووه.
عه‌فرین ده‌كه‌وێته لاى سه‌روى باكورى ڕۆژئاواى سوریاوه و ڕووبارى عه‌فرین تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز ده‌كه‌وێته خۆرئاواییهوهو و شارى حه‌له‌بى ئیستراتیجى و پایته‌ختى ئابورى سووریا ده‌كه‌وێته باشوورییه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕووى كارگێڕیشه‌وه سه‌ربه ئه‌وێیه، هه‌روه‌ها له باشوورى ڕۆژئاواشه‌وه شارى ئهدلیبه واته ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى توركیا له باكوور‌و ڕۆژئاواوه .
عه‌فرین ناوچه‌یه‌كى شاخاوى جوانه، كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى 3850 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، واته له‌سه‌دا دووى ڕووبه‌رى خاكى سووریا پێكده‌هێنێت و له ڕووى جوگرافیه‌وه له ناوچه‌و كانتۆنه‌كانى تر‌ى خۆسه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى دووره‌و به یه‌ك ناگه‌ن و له ناوچه كوردنشینهكانى تره‌وه تاڕاده‌یه‌ك دووره .
ئاماده‌كردنى راپۆرت/ رفعت مزورى - كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.