هاووڵاتیانی شاری خانه‌قین به بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌ستیان كرد به هه‌ڵكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له سه‌رجه‌م كوچه و كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كانی شاره‌كه.
چه‌ند رۆژێكه له‌شاری خانه‌قین له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئاماده‌كاری بۆ رۆژی ئاڵای كوردستان ده‌كرێ و ئه‌مڕۆش به‌كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری له نێو بازاڕی خانه‌قین ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرایه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2009، ڕۆژی 17/12ی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كرد، ئه‌مرۆش به‌م بۆنه‌وه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به چالاكی جۆراوجۆر رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رزو پیرۆز راگیرا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.