یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌لب ارده‌ی رووسیا ناتوانێت له‌سه‌ر یاریگای خۆی هیچ یاریه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها سروودی نیشتیمانی رووسیا و هه‌ڵكردنی ئالای رووسیا له‌ركابه‌ریه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان رێگه‌پێدراو نیه، یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌سه‌ر پرسی به‌هاناوه‌چوونی ئه‌وانه‌ی له ئۆكرانیا گیریان خواردوه، تا له‌رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رێ و شوێنی پێویست بگیرێته به‌ر تا ده‌ربازیان بكرێت.
گرنگترین ئه‌و بریاریانه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وله‌تی ده‌ریكردوه تا كاتێكی نادیار ئه‌مانه‌ن، یه‌كه‌م هیچ ركابه‌ریه‌كی نێو ده‌وله‌تی له‌سه‌ر خاكی رووسیا به‌رێوه‌ناچێت، به‌ڵكو یاریه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران و له‌یاریگایه‌كی بێ لایه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، دووه‌م هه‌ر هه‌لبژارده‌یه‌كی به‌شداربوو به‌نوێنه‌رایه‌تی رووسیا به‌شداری بكات ده‌بێ له‌ژێر ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی رووسی بێت نابێ رووسیا بێت، نابێ ئالا و سروودی نیشتیمانی رووسیا له‌هیچ یاریه‌ك به‌كاربێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.