یه‌كێتی تۆپی پێی چیك چووه پال هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید و پۆله‌ندا هه‌موو یاریه‌كی له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی رووسیا ره‌تكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاریگایه‌كی بێ لایه‌نیش ئه‌نجام بدرێت، له‌یاری پاشكۆی گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی پۆله‌ندا و رووسیا به‌ریه‌ك كه‌وتوون.
له‌لایه‌كی دیكه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی پۆله‌ندا رایگه‌یاند، به‌هۆی په‌لامارو هه‌ڵگیرسانی شهر له‌لایه‌ن ولاتی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هیچ یاریه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی رووسیا ئه‌نجام ناده‌ین، لهپاڵاونهكانی ئه‌وروپا هه‌لبژارده‌ی سویدیش هه‌مان هه‌لوێستی پۆله‌نداو چیكی هه‌یه و ئاماده‌نیه له‌یاریگایه‌كی بێ لایه‌نیش بێ له‌به‌رامبه‌ر رووسیا یاری ئه‌نجام بدات.
لهتیروپشكی ئاستی دووه‌م هه‌ریه‌ك له‌رووسیا و پۆله‌نداو سوید و چیك له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دان، بۆیه له‌یاری قۆناغی پێش كۆتایی رووسیا میوانداری پۆله‌ندا ده‌كات، دواتر رووبه‌رووی براوه‌ی یاری نێوان سوید و چیك له‌یاری كۆتایی ده‌بێته‌وه.
چیك چووه پاڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید و پۆله‌ندا هه‌موو یاریه‌كی له‌به‌رامبه‌ر رووسیا ره‌تكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.