یاریزانی ڕوسی دانیێل مێدڤێدێڤ گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەكاپۆلكۆی مەكسیكی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان.
لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، مێدڤێدێڤ بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یۆشیهیتۆ نیشیۆكای ژاپۆنی بردەوە، یاریەكە یەك كاتژمێرو دە خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش دوو، شەش سێ بوو، بەم بردنەوەش مێدڤێدێڤ لە پلەی دووەمەوە سەركەوت بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان و لە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی ئاگریندا، یاری لەگەڵ ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجەمی ڕیزبەندی جیهان دەكات كە ئەویش لای خۆیەوەو لە قۆناغی چارەگی كۆتاییدا، بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر تۆمی پاولی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی سیی و نۆیەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركرد.
نادالی خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی گراندسلام بە بیستویەك نازناو هەردوو كۆمەڵەی یاریەكەی بە ئەنجامی شەش سفر، حەوت شەش بە سوودی خۆی تەواوكردو خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.