له هه‌فته‌ی بیست وشه‌شه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی سازكرد، هه‌ردوو یاریزان دێڤید ئالابای نه‌مسایی و گاریس به‌یلی وێڵزی به‌هۆی پێكان له پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه دوورخراونه‌ته‌وه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن.
ڕیال مه‌درید له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا نه‌دۆڕاوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوحه‌وت خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی شه‌ش خاڵ له‌پێش سیڤیلیه‌ی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت.
ڕایۆڤالیكانۆش به سیی و یه‌ك خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دایه، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، ڕیال مه‌درید له یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.
له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی لالیگاو له كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌كات .
له لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ رایۆڤالیكانۆ یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.