Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:52

له‌مانگی داهاتوو حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 نیاز وایه‌ له‌ ناوه‌ڕه‌ستی مانگی داهاتوو حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز به‌به‌شداری (39) به‌رهه‌می شانۆیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌چێت.

له‌و 39 به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌دا، (21) به‌رهه‌می  له‌سوریا، توركیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نێردراون  و (18) به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رهه‌می پارێزگاكانی سنه‌، كرماشان و ورمێن، له‌كۆی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش (10) به‌رهه‌میان بۆ به‌شی كێبڕكێ هه‌ڵبژێردراون .

به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی رۆژهه‌ڵات بریتین له‌ :

* شانۆی« سیاساڵ‌» ده‌رهێنانی په‌رویز ئه‌حمه‌دی له‌شاری سه‌قزه‌وه‌.

* شانۆی«ئاژه‌ڵ» ده‌رهێنانی فه‌رزاد حه‌سه‌ن ‌میرزایی له‌شاری بانه‌وه‌.

* شانۆی «هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه‌ كردوه‌» ده‌رهێنانی سه‌ید فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌دی و هوشیار قه‌وامی له‌شاری سنه‌وه‌.

* شانۆی «دیوار» ده‌رهێنانی كیانووش محه‌ممه‌دی له‌شاری سه‌قزه‌وه‌.

* شانۆی «دوورترین شاری جیهان» به‌ ده‌رهێنه‌ری سه‌مانه‌ میرزایی له‌ شاری ورمێوه‌.

* شانۆی« هاری» ده‌رهێنانی ئه‌فشین خدری به‌رهه‌می هاوبه‌شی شاره‌كانی سه‌قز و سنه‌.

* شانۆی «جورئه‌ت و حه‌قیقه‌ت» ده‌رهێنانی هادی به‌هرامی له‌ شاری بانه‌وه‌.

فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز دوای فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان، گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی شانۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، كه‌ ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.