Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:38

له‌ وڵاتێکی ئه‌وروپا که‌ره‌نتین ڕاگه‌یه‌نرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ شه‌موو سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كه‌ره‌نتینی له‌ ته‌واوی وڵات تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ڕاگه‌یاند به‌هۆی زۆری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن.

مارك ڕۆتی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند: له‌ سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له‌ ته‌واوی وڵات كه‌ره‌نتینه‌ به‌هۆی زۆری تووشبووان به‌ كۆڕۆنای ئۆمیكڕۆن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ته‌واوی وڵات قه‌ده‌غه‌یه‌ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ و كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئه‌نجام بدرێ.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا هه‌روه‌ها ڕایاگه‌یاند: به‌ دڵگرانییه‌وه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم و به‌ چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌م كورتی ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ له‌ ته‌واوی هۆڵه‌ندا له‌ سبه‌ی 19ی مانگ تاكو ڕۆژی 14ی مانگی داهاتوو.

 

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.