هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ڕوسیا نازناوی پاڵه‌وانێتی جامی دێڤزی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی پیاوان به‌ده‌ستهێنا، له قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ڕوسیا به دوو سه‌ركه‌وتنی بێ به‌رامبه‌ر پێش هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی كڕواتیا كه‌وت.
له دووه‌م یاری قۆناغی كۆتاییدا، دانیێل مێدڤیدیڤی ڕوسی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام له مارین سیلیچی كڕواتی برده‌وه، یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و بیست ونۆ خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش دوو بوو.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی كۆتایشدا، ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له بۆرنا جۆیۆی كڕواتی بردبووه‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا بۆ یه‌كه‌م جار له دوای پازده ساڵ و سێیه‌م جار له مێژووی خۆی نازناوی جامی دێڤزی برده‌وه، پێشتریش ڕوسیا نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی له ساڵانی دووهه‌زارودوو و دووهه‌زاروشه‌ش به‌ده‌ستهێنابوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.