Erbil 13°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 12:19

هێلی ئاسمانی عێراقی: گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچبه‌ران ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (151 وشە)
100%

 

هێلی ئاسمانی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، گه‌شته‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه‌ به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

حوسێن جه‌لیل گوته‌بێژی هێلی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاند: هێڵی ئاسمانی كار له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كۆچبه‌ران ده‌كات و تا ئێستاش پێنج گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانمان ئه‌نجامداوه‌.

زیاتر گوتی: تا ئێستا ئامارێكی دروستمان له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ سنووره‌كان گیریان خواردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌شیان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ین و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیاری ڕاسته‌وخۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن.

حوسێن جه‌لیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێڵی ئاسمانی كار له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و گه‌شته‌كانیشمان ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌ر كۆچبه‌رێكیش بیه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌موو هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش ده‌كرێ.

هێلی ئاسمانی عێراقی تا ئێستا به‌ ئه‌نجامدانی 5 گه‌شت له‌ سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا دوو هه‌زار و چوارسه‌ت و هه‌شتا و پێنج كۆچبه‌ری گه‌ڕاندۆته‌وه‌ عێراق و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش سه‌دانی تریش چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ن.

 

 


 

گه‌شت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.