هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەجمەدینی غوڵامی بەرهەمێكی نوێی بەناوی "شێتە گیان" بڵاو كردەوە.
گۆرانی شێتە گیان تێكستەكەی لەلایەن "شەهرامی قەدیمی" ئامادە كراوە و ئاوازەكەشی لەلایەن خودی هونەرمەند "نەجمەدینی غوڵامی" دانراوە ، كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكە هەر لەلایەن شەهرام قەدیمی كراوە.
نەجمەدینی غوڵامی لە 21ی ئازاری 1958 لە گەڕەكی گوڵشەنی شاری سنە لە دایكبووە. لە تەمەنی هەژدە ساڵییەوە لە ڕێگەی ڕادیۆی سنە و كرماشانەوە دەستی كردووە بە گۆرانی گوتن، لە كاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا لەگەڵ كۆمەڵە هاوكاری كردووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەوروپا نیشتەجێ بووە، تا ئێستا خاوەنی 7 ئەلبوومی گۆرانییە.
ئا- كامران
https://www.youtube.com/watch?v=D9gX5lSc924&t=224s
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.