Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:40

به‌مزووانه‌ ئابلووقه‌ی ئه‌وروپا له‌سه‌ر فڕۆکه‌ی عێراقی هه‌ڵده‌گیرێ

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مزگێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌ به‌مزووانه‌ ئابلووقه‌ی ئه‌وروپی له‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی عێراق هه‌ڵده‌گیرێ.

عه‌باس عومڕان ئه‌لزوبێدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئێستا خه‌ریكی گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌وروپی بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی عێراق دووباره‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ ئاسمانه‌كانی ئه‌وروپا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ساڵی 2015وه‌ به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئابلووقه‌ی خستبووه‌ سه‌ر فڕۆكه‌كانی عێراق و له‌و كاته‌وه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌وزی عێراقی به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌وروپا تێنه‌په‌ڕیوه‌.

عه‌باس عومڕان ئه‌لزوبێدی ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كارگێڕی و هونه‌ری و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی پسپۆڕانی ڕێكخراوی یه‌كێتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی (ئایاتا) و باشتركردنی كاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق به‌ڕێژه‌ی 60%، هێڵه‌كه‌ په‌یامی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ناردوو بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی ئابلووقه‌كه‌.  

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ هێڵی ئاسمانی عێراقی كراوه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگرتنی ئابلووقه‌كان و دووباره‌ فڕینی فڕۆكه‌كانی عێراق به‌ ئاسمانه‌كانی ئه‌وروپا و ته‌واوی جیهان.

 

 

 

گه‌شت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.