به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئاشكرای كرد كه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌زاران سه‌ره‌شووشه‌ی ده‌رمانی پزیشكی و له‌زگه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی سه‌ر شووشه‌ی ده‌رمانه‌كان گرتووه.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازه‌ی حاجی ئۆمەران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ(كوردستان تیڤی) نێردراوه، ڕایگه‌یاند: لە درێژەی كاروچاڵاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازه‌ی حاجی ئۆمەران زانیاری ورد وه‌رگیرا لەسەر هاتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كەلوپەلی پزیشكی كە دەیانویست بەشێوەی نایاسایی داخیلی هەرێم بكرێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕێكه‌وتی 26ی 10 دوای هاتنی بارەكە و به بڕیاری بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، چاودێرییه‌كی وردی بارەكە كرا تا ئه‌و كاته‌ی گەیشتە سنووری پارێزگای هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازه‌ی حاجی ئۆمەران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی باره‌كه له شاری هه‌ولێر توانرا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ كه بڕی چوار هەزار دانە سەرەشووشەی دەرمانی پزیشكی لە جۆری دەرزی (ڤیال) پلاستیك و ئەلەمینیۆم له‌گه‌ڵ چوار هەزار لەزگە(لێبل)ی سەر شووشەكان كە ڕێكەوتی دروستكردن و بەسەرچوونی لەسەر چاپكرابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كەسی تاوانباریش كه باره‌كه‌ی هێنابوو، ده‌ستگیركرا و ڕەوانەی به‌رده‌م دادوه‌ر و یاسا كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.