Erbil 1°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:52

لێژنەی ڕەوەندی کوردستانی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی پەنابەران لە سنووری بێلاڕووسیا دەکات

کوردستان TV
100%


 لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەداچوون دەکات بۆ ڕەوشی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە بێلاڕووسیا.

 لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەکە کۆبوونەوە بە مەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بێلاڕووسیا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست لەسەر ئەو پرسە کرا و چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی دۆخی پەنابەران خرایەڕوو.

هەروەها لیژنەکە بڕیاری دا سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ھاووڵاتییانەى کە لەنێوان سنووری وڵاتان گیریان خواردووە و بارودۆخیان نالەبارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.