له شاری سلێمانی له هۆڵی سینه‌ما سالم، ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ ڕێوڕه‌سمی ناساندن بۆ كتێبێكی نوێ به‌ناوی (خه‌می خه‌ڵك و خاك) ساز ده‌كات .
ڕێوڕه‌سمه‌كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه 10/11/2021 كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی سینه‌ما سالم بۆ نووسه‌ری دیاری كورد (حه‌سیب قه‌ره‌داغی) ساز ده‌كرێت و نوێترین كتێبی به‌ناوی (خه‌می خه‌ڵك و خاك) بڵاو بكرێته‌وه .
هه‌روه‌ها جگه له ناساندنی ئه‌م كتێبه, دوو توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆنسێرتێكی گۆرانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (دیاری قه‌ره‌داغی) .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.